- 2 -
ئیمام مەهدی ناصر محمد یەمانی
28 - جەمادە لئاخیر - 1445 کۆچی
10 - 01 - 2024 زایینی
06:26 بەیانی
(بەپێی ساڵنامەی فەرمی مەککە دایکی دێیەکان)
[بۆ بەدواداچوونی بەستەری سەرەکی بەشداری بەیانەکە]
https://nasser-alyamani.org/showthread.php?p=438478
__________
ئەی کەش و هەوای عەرەب و سەرجەم دەزگا کەشناسیەکانی عەجەم، هۆکاری گەرمای لەناکاو لە ئاسمانی جەمسەری باکور چیە سەرەڕای ئەوەی لەم وەرزی زستانە دایە؟ ئایا تێناگەن؟!
لێدوانێکی جیهانی لە خەلیفەی اللە ئیمام مەهدی ناصر محمد یەمانی لەسەر ئەو هەواڵەی لەلایەن کەش و هەوای عەرەب و ناوەندە ئەوروپی و ئەمریکی و سەرجەم ناوەندە زانستیە کەشناسیەکان و کەش و هەوا جیهانیەکان لەم لینکەی خوارەوە دەرچووە:
https://taqs.me/FbTj
هەموو ئەوانەی چاودێری ئەم ڕووداوی گەرمبوونە لەناکاوەی ئێستا لە ئاسمانی جەمسەری باکور دەکەن کە لەم زستانەی ئێستا بەشێوەیەکی توندی ترسناک ڕوویداوە لەکاتێکدا ئێوە دەزانن دورترین لایەکانی جەمسەری باکور لە وەرزی زستانی ئەم کاتەی ساڵدا نقوم بووە، جا ئەمە واتە جەمسەری بەستووی باکور لە وەرزی زستانەکەی لە تاریکیەکی قوڵی زۆر سارددا نقوم بووە لەبەرئەوەی لەم وەرزی زستانەی ئێستا دایە، لەبەرئەوەی ئێوە دەزانن ئێستا لە مانگی یەنایەر (دڵی زستان) دان وە بەگوێرەی هەواڵەکەتان گەرمبوونێکی لەناکاو بە شێوەیەکی توندی ترسناک لە ئاسمانی جەمسەری باکور ڕوویداوە، جا ئەو پرسیارەی ئاڕاستەی عەقڵ و مەنتق دەکرێت ئەوەیە: سەرچاوەی ئەم گەرمایە توندە ترسناکە لەناکاوەو لەم کاتەی ساڵدا لە کوێوەیە لەبەرئەوەی لای جەمسەری باکور لە بەستەڵەکی وەرزی زستانی ئەمساڵتان (2024 ی زایینی) دایە کە ڕێکەوتی ساڵی (1445) کۆچیە؟!
وە پرسیارەکە لەبەر گرنگیە گەورەکەی دووبارە دەکەینەوە: جا سەرچاوەی ئەم گەرمیە لەم کاتەی ساڵدا لە کوێوەیە لەبەرئەوەی جەمسەری باکور لەم زستانەی ئێستا دایە؟ جا ئایا جێگای باوەڕە بەفر ئەم گەرمایە بەرهەم بهێنێت کە ئێستا لە سەرووی ئاسمانی جەمسەری باکور بەرزدەبێتەوە؟! ئێوەش دەزانن عەقڵ و مەنتق ئەمە قبوڵ ناکات، جا سەرەڕای بوونی گەرمیەکەی چرای ئاگرینی خۆر بەدرێژایی تەمەنی مانەوەی لە دورترین لایەکانی جەمسەری باکور لەکاتی گەشتی هاوینەی جەمسەری باکور بەڵام کاریگەریەکی لەم شێوەیە ناکاتە سەر جەمسەری باکور سەرەڕای تێپەڕبوونیشی بە قۆناغی هاویندا، جا ئای لەسەرسامی ئەی گەلی عەجەم و عەرەب ئەگەر لە وەرزی هاوین خۆر زیان بە جەمسەری باکور نەگەیەنێت تا ئەو کاتەی لە جەمسەری باکور ئاوا دەبێت جا بەدرێژایی 24 کاتژمێر شەوی جەمسەری زستان دەیگرێتەوە تا ئەوکاتەی وادەی هەڵگەڕانەوە (خۆروەگەڕ) ی هاوین دێت، بەڵام لای جەمسەری باکور لەم کاتەی ساڵدا لە وەرزی بەستەڵەکی زستانە بەفراویەکەیدا نقوم بووە، جا لە کوێوە ئەم گەرمیە سوتێنەرە لە ئاسمانی لایەکانی جەمسەری باکور هاتووه بەو پلەیەی فیریۆنی سیستەمە بەرگریە بەستەڵەکیەکەی پارچە پارچە کردووەو بە پلەیەکی زۆری سەرووی سفرەوە لەسێدارەی داوەو پاشانیش بۆ جیهانی باکوری هەسارەی زەوی ناردی؟! جا سوێند بە اللە وتاللە وباللە ی گەورە ناتوانن وەڵامێکم بدەنەوە تەنها ئەوە نەبێت دان بە هەسارەی ئاگرینی سەقەردا بنێن بەر لەوەی لەناکاو بۆتان بێت جا سەرتان لێدەشێوێنێت و ناتوانن بیگەڕێننەوەو مۆڵەتیشتان پێنادرێت.
جا ڕێگای ڕزگارکردنتان چیە ئەی گەلی عەجەم و عەرەب؟! جا سوێند بە اللە ی گەورە ناتوانم ڕزگارتان بکەم ئەگەر ئێوە تێنەگەن،
جا وەرن با پرسیارێک ئاڕاستەی عەقڵ و مەنتق بکەین و دەڵێین: ئەی عەقڵ، بەڕاستی اللە تۆی بە مەنتقی دروستکردووە کە ئەگەر بەکارتهێنرا لەبەرامبەر مەنتقی حەقدا کوێر نابێت، ئایا دەربارەی سەرچاوەی ئەم گەرمیە لەناکاوەی ئاسمانی جەمسەری باکور هەواڵمان پێنادەیت؟ ئێستاش بۆ گوێگرتن لە وەڵامی سەرجەم عەقڵەکانی مرۆڤ، جا بێگومان دواتر لەسەر یەک وەڵامی یەکگرتوو کۆدەبنەوە کە بریتیە لەوەی: "هەردەبێت هەسارەیەکی گەرمی ئاگرین هەبێت کە لە هەسارەی زەوی نزیکدەبێتەوە تەنانەت ئەگەر هێشتا (دانیشتوانی هەسارە زەوی) نەشیان بینیبێت بەهۆی ئەوەی ڕەشە وەک ڕووی مانگی نوێ لە حاڵەتی (محاق) دا، (محاق؛ ئەو حاڵەتەیە کە مانگ ڕێکی خۆر دەبێت جا ڕووی مانگ لەبەرامبەر دانیشتوانی زەوی ڕەش و تاریک دەبێت) جا نیشانەی گەرمیەکەی بەڵگەیەکی ئاشکرایە لەسەر نزیکبوونەوەکەی بەو پلەیەی بارستە هەوای بەستووی جەمسەری باکوری بەرەو لای خەڵکی جیهان پاڵنا". جا لەپاشان دەڵێین: ئەی عەقڵی بەڕێز، چۆن گەرما بەستەڵەکی جەمسەری باکور پاڵپێوەدەنێت؟ جا لەپاش ئەمە عەقڵ وەڵام دەداتەوەو دەڵێت: ئایا ئەمەت نەبینیوە لەوکاتەی لە کەش و هەوایەکی بەستەڵەکی سارد دایت جا سەیری هەناسەکەت دەکەیت لە دەمت هەروەک دوکەڵێکی ئاشکرا دەردەچێت، ئەمەش لەبەرئەوەی هەناسەکەت گەرمە جا بۆ ناو هەوایەکی سارد دێتە دەرەوە جا لەسەرەتادا شێوەیەکی بینراوی تری هەیە، لەبەرئەوەی لە چرکەی یەکەمدا تێکەڵ نەبوو بەڵام سارد دەبێتەوە جا لەگەڵ کەش و هەوای سارددا دەگونجێت ئەوکاتەش ون دەبێت، چجای پەمپکردنی هەناسەیەکی زەبەلاحی دۆزەخی بۆ ناوچەیەکی بەستەڵەکی؟! جا بێگومان لەسەرەتادا پاڵ بە بارستەیەکی هەوایی زەبەلاحەوە دەنێت و لە شوێنەکەی خۆی بۆ شوێنێکی تر لایدەدات".
وەڵامەکەی عەقڵ و مەنتق کۆتایی هات.
وە ئەی کەش و هەوای عەرەب و بنکەکانی دەزگا کەشناسیە ئەوروپی و ئەمریکی و سەرجەم ئەندامانی ڕێکخراوی دەزگا کەشناسیە جیهانیە کەش و هەواییەکان،
ببنە شاهێدی بەحەق لە بوارە تایبەتمەندەکەتان و یارمەتیم بدەن بۆ ڕزگارکردنی گەلانی هەسارەی زەوی جا باسەکە ترسناکەو خراپەیەکی بەربڵاوە؛ بەڵکو هەواڵێکی گەورەیەو ئێوەو خەڵکی جیهانیش پشتی لێهەڵدەکەن، جا ها ئێوە ڕاستی نیشانەکانی اللە لەسەر ئەرزی واقع دەبینن، جا من نە هۆنراوەتان بۆ دەهۆنمەوە نە زێدەڕەویشم بە پەخشان وتن؛ بەڵکو حەق و ڕاستەو حەقیش دەڵێم بەوەی دواتر هەسارەی سزای سەقەر باشوری هەسارەی زەوی و خۆرهەڵاتی و خۆرئاوای و ناوەڕاستەکەی و باکوری دادەپۆشێت جا دانیشتوانی هەسارەی زەوی لەبەرامبەر بینینی ئاسمان بەهەموویەوە دادەپۆشێت، جا چیتانە قسەی حەق دەربارەی هەواڵی نزیکبوونەوەی هەسارەی سەقەری گەرمی ئاگرین لە مەحکەمی زیکری قورئانی گەورە لەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز بەڕاستدانانێن:
{خُلِقَ الْإِنسَانُ مِنْ عَجَلٍ ۚ سَأُرِيكُمْ آيَاتِي فَلَا تَسْتَعْجِلُونِ ﴿٣٧﴾ وَيَقُولُونَ مَتَىٰ هَٰذَا الْوَعْدُ إِن كُنتُمْ صَادِقِينَ ﴿٣٨﴾ لَوْ يَعْلَمُ الَّذِينَ كَفَرُوا حِينَ لَا يَكُفُّونَ عَن وُجُوهِهِمُ النَّارَ وَلَا عَن ظُهُورِهِمْ وَلَا هُمْ يُنصَرُونَ ﴿٣٩﴾ بَلْ تَأْتِيهِم بَغْتَةً فَتَبْهَتُهُمْ فَلَا يَسْتَطِيعُونَ رَدَّهَا وَلَا هُمْ يُنظَرُونَ ﴿٤٠﴾} صدق الله العظيم [سورة الأنبياء]؟!
وە ها ئێوە نیشانەکانی نزیکبوونەوەی هەسارەی سزای سەقەر دەبینن، وە نیشانەی نزیکبوونەوەکەی لە دەوروبەرتان لە ئاسمان و زەوی و گۆڕینی ڕێکخستنی هەموو شتێکیش لە زەوی بەهۆی نزیکبوونەوەی هەسارەی سەقەر بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز:
{أَوَلَمْ يَنظُرُوا فِي مَلَكُوتِ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ وَمَا خَلَقَ اللَّهُ مِن شَيْءٍ وَأَنْ عَسَىٰ أَن يَكُونَ قَدِ اقْتَرَبَ أَجَلُهُمْ ۖ فَبِأَيِّ حَدِيثٍ بَعْدَهُ يُؤْمِنُونَ ﴿١٨٥﴾} صدق الله العظيم [سورة الأعراف].
جا ئایا ئەم فەرموودەیە تەنها بە فەرموودەیەک دەبینن یان فەرموودەیەکە کە اللە لەسەر ئەرزی واقع بەڕاستی گێڕاوە بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز:
{وَقُلِ الْحَمْدُ لِلَّهِ سَيُرِيكُمْ آيَاتِهِ فَتَعْرِفُونَهَا ۚ وَمَا رَبُّكَ بِغَافِلٍ عَمَّا تَعْمَلُونَ ﴿٩٣﴾} صدق الله العظيم [سورة النمل]؟
دواتریش اللە گەرمی بۆ (151 پلە) بەرزدەکاتەوە جا بیربکەنەوەو هەڵیبسەنگێنن و بڕیاربدەن، جا ئەوەی ویستی با ڕێگای حەقی لای پەروەردگارەکەی بگرێتەبەر جا با وەڵامی بانگەوازەکەی خەلیفەو بەندەی اللە ئیمام مەهدی ناصر محمد یەمانی بداتەوە، جا من بانگەوازتان دەکەم بۆ لای پەرستنی اللە بە تەنها بێ ئەوەی هیچ شەریک و هاوبەش و هاوەڵێکی بۆ دابندرێت هیچ پەرستراوێکیش نیە جگە لە ئەو نەبێت وە هیچ کەسێکیش نیە بەندایەتی بۆ بکرێت جگە لەئەو نەبێت پەروەردگاری من و پەروەردگارەکەتان دەسەڵاتداری دەستڕۆیشتوو بەسەر مەلەکوتی ئاسمانەکان و زەوی، جا لە اللە ی تاک و تەنهای زاڵ بترسن و ڕاکەن بۆلای اللە بە تۆبەو گەڕانەوەو پاڕانەوە بۆلای اللە ی پەروەردگارەکەم و پەروەردگارەکەتان بەو ئومێدەی لە گوناهەکانتان خۆشبێت و دڵەکانتان بیناو بەرچاوڕوون بکات، جا سوێند بە اللە وتاللە وباللە ی گەورە بیناو بەرچاوڕوون نابن بە ڕێگای حەقی لای اللە ئەگەر بێتو نەگەڕێنەوە بۆلای اللە و بەدڵسۆزی لێی نەپاڕێنەوە تا هیدایەتی دڵەکانتان بدات، وە بەدڵنیاییەوە بزانن اللە هیدایەتی ئەو کەسە دەدات کە بۆ لای دەگەڕێتەوەو بەدڵسۆزی لێی دەپاڕێتەوە بەڕاستی من بۆ ئێوە ئامۆژگاریکارێکی ئەمینم، وە ئەوەی ڕەتیکردەوەو خۆی بە گەورەو زل گرت با مژدەی لێبێت بە زیندانە دۆزەخیەکەی سەقەر کە حەوت دەرگای هەیە ئێوەش دەزانن ناتوانن بەرگەی پێوەدانی جگەرەیەکیش بگرن جا چۆن بەرگەی سزای ئاگرێک دەگرن کە سوتەمەنیەکەی بەردە؟!
وە درودو سڵاو لەسەر نێردراوو پێغەمبەران، سوپاس و ستایشیش بۆ اللە ی پەروەردگاری هەموو خەڵکی جیهان ..
خەلیفەی اللە لەسەر سەرتاپای جیهان ئیمام مەهدی؛ ناصر محمد یەمانی.
___________