ئیمام مەهدی ناصر محمد یەمانی
29 - شعبان - 1442 ک
11 - 04 - 2021 م
08:38 ئێوارە
( بحسب التقويم الرسمي لأمّ القرى )

[ لمتابعة رابط المشاركة الأصلية للبيان ]
https://nasser-alyamani.org/showthread.p...92#post_346892
________________


لە ئیمام مەهدی ناصر محمد بۆ بەسەرخەرەکان و موسڵمانان بە گشتی..

بەناوی اللە ی تاک و تەنهای قەهار، بەدیهێنەری ئاسمانەکان و زەوی و خۆرو مانگ و بەهەشت و ئاگر ئەوەی کەوا ئینسانی دروست کردووە لە قوڕێکی خەستی وەکو فەخفوری، وە جنیشی دروست کردووە لەئاگر..

سەلام و ڕەحمەت و بەرەکەت و نیعمەتی ڕازیبوونی اللە تان لەسەربێت بەسەرخەرە پێشبڕکێکارە پێشکەوتووە هەڵبژێردراوەکان لەسەردەمی گفتوگۆ بەرلەدەرکەوتن وەلەهەموو موسڵمانان، جا سەرەڕای ئەوەی ئێمە لەم شەوەداین لەشەوی ڕۆژووی (شەوی دووشەممە - یەکی ڕەمەزان) بەگوێرەی زانستەکەم بەوەی کەوا خۆر درکی بەمانگ کردووە وەکو بەڕاستگەڕانێک بۆ یەکێک لە مەرج و نیشانە گەورەکانی قیامەت و ئایەت و نیشانەیەک بۆ بەڕاستدانانی مەهدی چاوەڕوانکراو ناصر محمد یەمانی.

جا هێشتا درک کردنەکە بەردەوامە وەهەرگیزیش سەرپێچی و پێچەوانەی ئەوەناکەین کەوا ڕێگریان لێکراوە؛ بەڵکو بەڕۆژوو دەبن بە بینینەکەی بەگوێرەی فەرمانەکەی اللە و پێغەمبەرەکەی، ئەوەش تاوەکو بۆ هەموو خەڵکی جیهان ڕوون ببێتەوە- لەوساتەی کەوا سەردەمی مەرج و نیشانە گەورەکانی قیامەت دێت- دەربارەی.درک کردن کەوا دەبێتە هۆی ئەستوربوونی هیلالی مانگ (انتفاخ الاهلة) بۆ (شەوی سێ یەم) هەروەکو دواتر بۆ هەموو خەڵکی جیهان دەردەکەوێت لەخۆرهەڵاتەکانی زەوی و خۆرئاوایەکانی.

وە اللە بەرەکەتداری بکات بۆتان خۆشەویستەکانم بەسەرخەرە پێشبڕکێکارە پێشکەوتووە هەڵبژێردراوەکان هاتنەوەی مانگی شەوی قەدری چاکتر لە پەرستشی هەزار مانگ بەفەزلی اللە و ڕەحمەتەکەی و کەرەمەکەی و گەورەیی و مەزنی ڕەحمەتەکەی و هەموو موسڵمانانیش بۆ پەروەردگاری هەموو جیهان، وە اللە نورەکەی تەواو بکات بۆ هەموو خەڵکی جیهان وسلامٌ على المُرسَلين والحمد لله ربِّ العالمين..

براتان خەلیفەی اللە ئیمام مەهدی ناصر محمد یەمانی.
_________________