ئیمام ناصر محمد یەمانی
10 - 04 - 1431 ک
26 - 03 - 2010 م
02:23 بەیانی
[ لمتابعة رابط المشاركة الأصلية للبيان ]
https://nasser-alyamani.org/showthread.php?t=1566
ــــــــــــــــــ


بەڕێزترینی خەڵکی موسڵمانانن، وە بەڕێزترینی موسڵمانانیش ئیماندارانن، وە بەڕێزترینی ئیماندارانیش لە اللە ترسە پارێزگارەکانن..

اقتباس المشاركة :
بەناوی اللە ی لەھەموو میھرەبان و بەبەزەییەکان میھرەبانترو بەبەزەییتر سوپاس و ستایش بۆ اللە ی پەروەردگاری ھەموو جیھان سوپاس و ستایشی دەکەم بەسوپاس و ستایش کردنێک کەوا شایەنی شکۆو گەورەیی و مەزنی دەسەڵات و سوڵتانەکەی ئەو بێت..
سەڵات و سەلامیش لەسەر ئەوکەسەی قورئانی بەسەردا دابەزێندرا جا ھەڵسا بە پیادەکردنی بە شایستەیی کەوا محمدە صلى الله عليه وآله وسلم ..
سەڵات و سەلامیش لەسەر خەلیفەی اللە بەسەرخەری باپیرەی محمد ئەو ئیمام ناصر محمد یەمانیەی کەوا اللە ڕێزی لێگرتین بە ڕەوانەکردنەکەی لەم زەمانەی ئێمەدا بە بەیان و ڕوونکردنەوەی قورئان کەوا ھێشتا ھەر زاڵە بە پێنووسەکەی بە ڕازاوەترین بەیان و ڕوونکردنەوە اللە پاداشتی بە خێرو چاکەی بداتەوە بە چاکترین پاداشت..
سەلامیش لەسەر بەسەرخەرە خۆشەویستەکانی اللە و ھەموو چاکەکارەکان تاکو ڕۆژی دوایی..
بەڕاستی جیھان وای لێھاتووە ھەموو شتێک ببیستێت و ببینێت لەوەی لەسەر زەوی ڕوودەدات بەھۆی بەرەوپێشچوونی ھۆکارەکانی زانست بەتایبەتی ھۆکارەکانی گەیاندن و پەیوەندی، جا وای لێھاتووە دەستاودەستکردن و بڵاوبوونەوەی زۆرێک لە زانیاری و دۆزینەوەکان سوک و ساناو ئاسان بێت بۆ ھەموو کەسێک کەوا بەدوایدا دەگەڕێت ھێشتاکەش جیھان ھەر دەناڵێنێت بەدەست ئەزمەو تەنگانەی یەک لەدوای یەک ئەوەش ھەمووی بەھۆی دووربوونە لە اللە ..وەلەمەنھەج و پێڕەوەکەی اللە..ھەرچی ئێستایە ئەوە پێویستە لەسەر ئینسان کەوا بگەڕێتەوە بۆ بیرکردنەوەو سەرنج دان لە ھەموو ئەوەی کەوا لە بووندا ھەیە جا بەڕاستی ئەو ھەموو شتێکی تاقیکردەوەو سەرکەوتووش نەبوو لە دۆزینەوەی چارەسەریەکان بۆ ھەموو ئەم ئەزمەو تەنگ و چەڵەمانە، وە بەڕاستیش بەئاشکرا دەرکەوتووە کەوا ھەموو زانستەکان دەخرێنە سەر دەفرێکی ھاوبەش کەوا ئەوەش بریتیە لە ناسینی حەق بۆ اللە وە زۆرێکیش لە خەڵکی لەدوای ئەوەی کەوا دڵنیابوون بە شارەزایی اللە بۆ دروسکراوەکان نکۆڵی لە دروستکار دەکەن و ڕێگاش دەگرن لە بەدواکەوتنی..جا کۆمەڵگا وەکو ئەوەی لێھاتووە بەدرەختێکی نەخۆش بچێت کەوا لە خاک و خۆڵێکی ژەھراوی و ژینگەیەکی تاریک داندرابێت کەوا زۆر پێویستی بە کەسێک ھەبێت بیگوازێتەوەو بیخاتە شوێنێکی چاکی نزیک لە نورو ڕۆشنایی. وە ئەوەی کەوا ڕوودەدات لە بوومەلەرزەکان چەند پەیامێکن بۆ ئاگادارکردنەوەی خەڵکی بە توانای اللە لەبەرامبەر دابڕان بۆ ھەموو ئەوەی کەوا مخالف و دژو پێچەوانەی شەرعەکەی اللە یە ھەروەکو چۆن بە ئومەتەکانی پێشتری کرد لەوکاتەی مخالەفەو دژو پێچەوانەی فەرمانی پەروەردگاردگارەکەیان و پێغەمبەرەکانیان کرد..
وەلەڕەحمەت و فەزڵەكەی اللە ش لەسەر بەندەكان ئەوەیە کەوا خەلیفەکەیانی بۆ ڕەوانەکردووە ئەو مەھدیەی لە نەوەی محمد چاوەڕێیان دەکرد صلى الله عليه وسلم..کەوا چاکترین جێنشینی پێشینەکانە جا ئەو بەڕەوانەکردنەکەی کاردەکات لەسەر دووبارە ھاوسەنگ کردنەوە بۆ
ھەموو ئاڕاستەکانی ژیان بە گەڕانەوەیەکی ڕاست و دروست بۆ مەنھەج و پێڕەوێکی ڕەببانی کەوا بەدیھێنەرو دروستکارێکی زاناو شارەزاو داناو کاربەجێ بۆمانی پەسند کردووە کەوا خۆی زاناترە بەوەی دروستی کردووە وە زاناترە بەوەی بەندەکانی دەگەڕێنەوە سەری بە سودوەرگرتن جا بەڕاستی دینەکەی ئیسلام ھانمان دەدات لەسەر پەیوەستبوون و یەکدەستی لەنێوان موسڵمانان تاکو ھەروەکو یەک جەستە وابن کەوا ھەندێکیان پشتی ھەندێک قایم بکەن وەلەسەر ڕواندنی ڕەوشتە بەرزو پەسندەکان و چاکسازی نەفس و ھەموو بەھا بەرزو بڵندەکانەوە وەکو "خذ العفو وأمر بالعرف وأعرض عن الجاهلين"وە جگە لەوەش..
جا خەلیفە مەھدی اللە ھیدایەتیدا بۆ ھیدایەتدرانی ئێوە جا پشتگیری کرد بە زانستی کتێب وسوننەتی حەقی پێغەمبەرەکەی کەوا ئەو پێی بە زانستەکەی اللە دەسەڵاتێکی ڕوونی پێداوە کە تەحەددای ھەموو ئەوانەی پێدەکات گفتوگۆی لەگەڵدا دەکەن لە زانایانی ئومەت لە ماڵپەڕەکەی" کەوا بریتیە لەمێزی گفتوگۆی جیھانی بۆ مەھدی چاوەڕوانکراو" (منتديات البشرى الإسلاميه).
جا خەلیفەی اللە ی لەھەموو میھرەبان و بەبەزەییەکان میھرەبانترو بەبەزەییتر بێ وێنەیە لەزانستەکەی و فەقیھو تێگەیشتووە بۆ کتێبی پەروەردگارەکەی کەوا اللە تایبەتی کردووە بە چاکترین سیفەتە تایبەتمەندەکان کەوا نوری حۆشەویستی ئیلاھی لە دڵەکەیدا ھەڵدێت جا نورمان بۆ زیاتر دەکات بە بەیان و ڕوونکردنەوەی حەقی زیکری کتێبەکەی اللە..جا بەسمانە ئەو فەخرو شەرەفەی کەوا اللە لەسەردەمەکەی ئێمەدا ئەوی ڕەوانە کردووە بۆ بەسەرخستنی و سەرخستنی پێغەمبەرەکەی محمد صلى الله عليه وسلم لە ھیچ و پووچی ھیچ و پووچەکان و گومڕاکردنی شەیتانەکان بە ھەڵبەستراوەکانیان کەوا نەشایەنی شکۆمەندی اللە ن نە خۆشەویستەکەی پێغەمبەری اللە ش، جا ھەردەبێت خەلیفە ببێت بە بەسەرخەر..جا اللە خەلیفەکەی ڕەوانەکردووە بە بەسەرخەر بۆ محمد (الناصر لمحمد) صلى الله عليه وسلم ئەو ئیمام ناصر محمد یەمانیەی نایەوێت ئێوە ببن بەشوێنکەوتەیەکی لاسایی کەرەوە بۆ ئەوانەی کەوا لەسەر گومڕاییەکی ئاشکران..تا لاسایی ئەوان بکەنەوە بە لاسایی کردنەوەیەکی کوێرانە
لەکاتێکدا نەشزانن کۆتایی ڕێگاکە لەکوێیە؛ بەڵکو لێتانی دەوێت ببن بەکەسانێک وورد ببنەوەو تێبگەن لە ئایەتەکانی اللە تا لەسەر ڕێگای ڕاست بڕۆن.تا ببن بە سەرکردە..سەردار..کەوا سەرکردایەتی جیھان بکەن جا دەریان بھێنن لەتاریکاییەکان و بەرەو نورو ڕۆشنایی بیانبەن.
ئەی بەندەکانی اللە چاو لە بەسەرخەری پێغەمبەرەکەتان بکەن. وە پەروەردگارەکەتان سەربخەن لەسەر دوژمنەکەتان ئەو شەیتانە ملھوڕەی کەوا یاری بەعەقڵی زۆربەتان دەکات وە پیلان بۆ خەڵکی دەگێڕێت و توشی فیتنەیان دەکات تاکو بیپەرستن لە جێگای اللە، بەڵکو ئەو خودی ئەو دەجالە درۆزنەیە کەوا فەسادو خراپەکاری لەزەویدا بڵاودەکاتەوە ھەر لەوکاتەوەی کەوا یاخیبوونەکەی ڕاگەیاند لەسەر دروستکارەکەی بە ملکەچ نەبوون بۆی.
خۆ ئەگەر بە گەورەیی و مەزنی ئارامی اللە یەکەتان دەزانی لەسەر یاخی بوونی بەندەکانی و سەرپێچیکردن و گوناھەکانیان وە بەحەزو خۆشەویستیەکەی بۆ تۆبەو گەڕانەوەکانیان ئەوا پەلەتان دەکرد لەگەڵ ناصر -بەسەرخەر- بۆ سەرخستنی پەروەردگارەکەتان.
جا بزانن بەڕاستی گۆڕەپانی جەنگی جیاکەرەوەی نێوان چاکەو خراپەکە بەسەرکردایەتی ئیمام ناصر محمد یەمانی و یارمەتیدەرو وەزیرەکانی دێت کەوا پێغەمبەری اللە عیسایە عليه السلام لەگەڵ ھەر سێ پێغەمبەرەکە کە ھاوەڵانی ئەشکەوتن وە لەگەڵ بەسەرخەرەکانی و موسڵمانانێش لەدژی ئیبلیس و نەوەکەی یەئجوج و مەئجوج و یارمەتیدەرەکانیان.
وە بەڕاستی لە ئیمامە مامۆستاکەمانەوە ئەوەشمان زانی کەوا بەڕاستی اللە بەحەسرەت و خەفەتبار دەبێت لەسەر ئەو بەندانەی سزایان دەدات بەھۆی سەرپێچکردنی خۆیانەوە ئەوەش لەم فەرموودەیەیدا دەردەکەوێت: "يا حسرة على العباد ما يأتيهم من رسول الا كانوا به يستهزئون"

ئەی بەندەکانی اللە شوێنی شەیتانەکان مەکەون جا اللە سزاتان دەدات ئەوکاتەش ئێوە حەسرەتی خەفەتباری اللە یەکەتان زیاتر دەکەن.. جا اللە ئێوەی دروستکردووە تاکو ببن بە بەندەو خۆشەویستی ئەو بە برای خۆشەویستی یەکتر لەبەر اللە شەیتانیش بانگتان دەکات بۆ دوژمناێەتی و ڕق و کینەو بڕیاردانی شەریک و ھاوەڵدانان و دانانی شەفاعەتکارەکان تا بانگەوازتان بکەن بۆ شەریک و ھاوبەش و ھاوەڵدانان و موبالەغەو زێدەڕەوی کردن دەربارەی پێغەمبەرەکانی اللە تا بیان پەرستن لەجێگای اللە بەداواکردن لێیان جا بەڕاستی وایان لێکردن بڕواتان بەوەھەبێت محمد صلى الله عليه وسلم شەفاعەتکارتانە لەلای اللە خۆ ئەگەر ئەو لەناوتان بووایە ئەوا نکۆڵی لەوە دەکرد کەوا بەپێغەمبەری اللە ی ھەڵدەبەستن بەوەی چۆن بەندەیەک دەکەن بەکەسێکی بەڕەحم و میهربانتر لە اللە ی ارحم الراحمینی لەھەموو میھرەبان و بەبەزەییەکان میھرەبانترو بەبەزەییتر، چۆن ڕەحمەت و میھرەبانی دروستکارو بەدیھێنەر وەکو ڕەحمەت و میھرەبانی دروستکراو لێدەکەن؟' سوێند بە اللە ئەگەر بە مەزنی و گەورەیی ڕەحمەت و میھرەبانیەکەی اللە ی ارحم الراحمینی لەھەموو میھرەبان و بەبەزەییەکان میھرەبانترو بەبەزەییترتان دەزانی ئەوا دڵەکانتان بە اللە پەیوەست دەکرد..وە دەتانبینی بەوەی کەوا بەڕاستی اللە پڕی دەکات لەخۆشەویستیەکەی، جا ڕەحمەت و میھرەبانی دروستکراوەکان بۆ یەکتری لە دنیادا تەنھا بەشێکی بچووکە لەو ڕەحمەت و میھرەبانیە فراوانەی اللە کەوا لەسەرنەفسی خۆی نوسیویەتی. وە ئەو نموونانەی کەوا ڕەحمەت و میھرەبانیەکەی اللە ی
پێ دەردەکەوێت لەنێو بەندەکانی زۆرن لەوانە نموونەیەک باس دەکەم کەوا من چاودێری داپیرەم دەکرد لەکاتێکدا ئەو بە ئازارو قورسیەوە دەخشێت بەیارمەتی کورسیەکی کورتەوە کە لە دواھەمین تەمەنەکانیدایە اللە ڕەحمی پێ بکات.. جا سەیریم کرد تا بزانم چی دەکات جا بینیم ئەو وا بەتانیەکە ڕادەکێشێت تا باوکە خەوتووەکەمی پێ دابپۆشێت کەوا کوڕی گەورەیەتی (اللە ڕەحمیان پێبکات).
پاک و بێگەردی بۆ اللە! جا ئەگەر ئەوە ڕەحمی بەندەکەی بێت ئەی چی دەربارەی ڕەحمەت و میھرەبانیەکەی اللە ی ارحم الراحمینی لەھەموو میھرەبان و بەبەزەییەکان میھرەبانترو بەبەزەییتر، جا ئایا مەعقولە بەندەیەک بە ڕەحم و میھرەبانتر بێت لە اللە تاکو بچێت شەفاعەت بکات بۆ یاخی بوو سەرپێچیکارەکان لەبەر دەمیدا ؟
خۆشەویستەکانم لەبەر اللە اللە تان خۆشبوێت.. بگەڕێنەوە بۆلای و تۆبە بکەن تا تۆبەو
گەڕانەوەکەتان لێ وەربگرێت جا ئەو تۆبەوەرگرەو لەھەموو بە بەزەییەکان بە بەزەییترە..جا ئەوکات شیرینی خۆشەویستی اللە بۆ خۆتان دەبینن کەوا بانگەوازتان دەکات بۆ خۆشەویستی یەکتری ھەندێکتان بۆ ھەندێکتان؛ بەڵکو خۆشەویستی لەبەر اللە کاریگەری دەبێت بۆ یەکتری ھەندێکتان بۆ ھەندێکتان..جا چەند کەس لە ئێمە تەنازولی کردووە لەو شتانەی حەزی پێکردووە بۆ برایەکانی کەوا خۆشی و ئاسودەییەکەی بە خۆشحاڵیەکەی ئەوان زیاتر بووە لە حەزپێکردنەی بۆ خۆی. خۆشەویستەکانم ئایا عەقڵەکانتان دەستەوسان بووە لەوەی تێبگات کەوا ئیمام ناصر محمد دەیڵێت لە بەیان و ڕوونکردنەوە حەقەکانی بۆ قورئان.. جا سوێند بە اللە ئەو بانگەوازتان دەکات لەسەر بەڵگەو بەرچاوڕوونی لەلایەن اللە وە بۆ لای گەورەترین نیعمەت وە بۆ لای ئەوەی گەورەترە لە نیعمەتەکانی بەھەشت و حۆریە چاوگەشەکان کەوا "نیعمەتی ڕازیبوونی اللە یە".
ئەو بانگەوازتان دەکات تاکو ببن بە بەندەی پێشبڕکێکاری اللە بۆ پێشبڕکێکردن بۆ بەدەستھێنانی خۆشەویستی و نزیکیەکەی تاکو غایەو ئامانجە مەزن و ھەرە گەورەکە بۆ ئێمەو ئەو بێتەجێ کەوا بریتیە لە (ڕازی بوونی اللە لەنەفسی خۆی) بەوەی چیتر خەفەتبار نەبێت لەسەر بەندەکانی تاکو بیانخاتە ناو بەھەشتەکەیەوە تەنھا شەیتانە جن و ئینسانەکان نەبن جا بەمشێوەیە غایەو ئامانجەکە لەدروستکردنی بەندەکان دیتەجێ "کەوا بریتیە لەوەی: وما خلقت الجن والانس إلا ليعبدون ".
خۆشەویستەکانم ئەگەر ئێوە ووردبوونەوە لە بەیان و ڕوونکردنەوەکانی ئیمام ناصر محمد یەمانی ئەوا دواتر دەبینن بەوەی کەوا ئەوە بەڕاستی بەیان و ڕوونکردنەوەیە بۆ وتەکانی ئەو اللە یەی لەسەرووی ھەموو وتەکانەوەیە دواتریش ھەست بە ویست و خەمخۆریە بەرزو بڵندەکەی دەکەن کەوا پاڵتان پێوە دەنێت بۆ بەسەرخستنی ئیمامەکەتان ناصر محمد یەمانی تا دادپەروەری و ئاشتی بھێننەجێ لە زەویدا لەدوای ئەوەی کەوا پڕبوو لە زوڵم و جەورو ستەم.
نموونەش بۆ چاولێکردن ھاوەڵانی پێغەمبەری اللە ن عليه وآله الطاهرين الصلاة والسلام ؛کەوا چۆن ئەوانی دەوروبەری پێغەمبەر ئاوڕیان لێ دایەوەو سەریانخست بە سەرخستنی اللە. اللە ش ئێوە سەربخات و چاوپۆشی لە ھەڵەکانتان بکات ۆ سەرکەوتووتان بکات بۆ ئەوەی کەوا خێرو چاکەی تێدایە بۆ ئێوەو ئومەتەکەتان..
انتهى الاقتباس

بسم الله الرحمن الرحيم، وسلامٌ على المرسَلين، والحمدُ لله ربِّ العالمين..

ئەی دایکی بوشرا، سەلامی اللە تان لەسەربێت وەلەسەر سەرجەم بەسەرخەرە پێشبڕکێکارە پێشکەوتووە ھەڵبژێردراوەکان لەسەردەمی گفتوگۆکردن بەر لەدەرکەوتن ئەوانەی کەوا بەیان و ڕوونکردنەوەی حەقیان بۆ زیکری کتێبەکەی اللە بەڕاست داناوە جا پشتمیان توندو قایم کردووە جا ئەوانە اللە کردوونی بە هاوبه‌ش و یاریده‌ده‌رم له‌گه‌یاندن و کاروبارو فەرمانەکەمدا؛ بەڵام پلەو پایەو مەقامی دڵنیابووەکانیان لەبەردەمی پەروەردگارەکەیان مەزن و گەورەیە.

وەئەی گەلی بەسەرخەرەکان، سوێند بە اللە ئەگەر نەترسابام لەسەرتان لەتووش بوون بەفیتنە بەوەی کەوا مژدەکە لەسەرتان گەورەبێت ئەوا ھەواڵی پلەو پایەو مەقامی بەسەرخەرەکانی مەھدی چاوەڕوانکراوم پێ دەوتن لەنێو ئومەتەکان لەو ڕۆژەی کەوا خەڵکی ھەڵدەستنەوە بۆ لای پەروەردگاری ھەموو جیھان، ئەوەش لەبەرئەوەی ئەوپەڕی بڵندترین پایەی پەرستنەکان و بەرزترینی پلەکان بریتیە لەپەرستنەکەی ئەوان بۆ پەروەردگارەکەیان..

جا بەڕێزترینی خەڵکی موسڵمانانن، وە بەڕێزترینی موسڵمانانیش ئیماندارانن، وە بەڕێزترینی ئیماندارانیش لە اللە ترسە پارێزگارەکانن، وە بەرێزترینی لە اللە ترسە پارێزگارەکانیش چاکەکارەکانن، وە بەڕێزترینی چاکەکارەکانیش بەندە نزیکەکانی اللە ن (مقربین)، وە بەڕێزترینی نزیکەکانی اللە ش ڕەببانیەکانن، وە بەڕێزترینی ڕەببانیەکانیش ئەو گەلەن کەوا اللە خۆشی دەوێن و ئەوانیش اللە یان خۆشدەوێت (قومٌ يحبّهم الله ويحبّونه) خۆشەویستەکانی پەروەردگاری ھەموو جیھان ئەوانەی بەھەشتی پەروەردگارەکەیان لەسەر نەفسی خۆیان حەرام و قەدەغەکردووە پاشان حەشرو کۆکردنەوەیان بۆ لای اللە ی لەھەموو میھرەبان و بەبەزەییەکان میھرەبانترو بەبەزییترە بەوەفدێکی ڕێزلێگیراو، جا پێیان دەڵێت: بەڕاستی پەروەردگارەکەتان لە محکەمی کتێبەکەی بەڵێنی پێدابوون بۆ بەندە چاکەکارەکانی بەوەی کەوا ھەر ڕازیان بکات جا ئێوە لەبەرچی ڕووتان وەرگێڕاوە لە نیعمەتی بەھەشتی پەروەردگارەکەتان و ناتانەوێت؟ جا ئیمامەکەیان دەڵێت: بەڵکو نیعمەتە ھەرە گەورەکەمان دەوێت (النّعيم الأعظم) ئەوەی کەوا گەورەترە لەوە بەڵێنەکەشت حەقەو ھەرخۆت ارحم الراحمینی لەھەموو میھرەبان و بەبەزەییەکان میھرەبانترو بەبەزەییتری، پاشان پەروەردگارەکەیان پێیان دەڵێت: ڕاستتان کرد ھەر لەبەرئەوەش دروستم کردوون.

ئەوانە کەسانێکن کەوا پێغەمبەرو نێردراوو شەھیدەکان خۆزگەیان پێدەخوازن بەڵام زۆربەتان نازانن بەھۆی زێدەڕەوی و موبالەغەکردن دەربارەی نێردراوو پێغەمبەرەکان و وازھێنان لە وەسیلە بۆ ئەوان بەبێ چاکەکاران، ھەرلەبەرئەوەش زۆربەتان ئیمانتان بە اللە نەھێناوە مەگەر تەنھا بەشەریک و ھاوبەشدانان نەبێت بۆی ھەرچەندە محمد پێغەمبەری اللە - صلّى الله عليه وآله وسلّم - بەحەق فەتواشی بۆداون ئەگەر ئێوە تێبگەن، جا عليه الصلاة والسلام فەرموویەتی: [إن لله عباداً ليسوا بأنبياء ولا شهداء يغبطهم النّبيون والشهداء يوم القيامة بقربّهم ومجلسهم من ربهم] صدق عليه الصلاة والسلام.

وە بەڕاستی منیش لەسەر سەلماندنی پلەکانی ئەوانە لەلای پەروەردگارەکەیان لەمحکەمی قورئان بەتوانام وە لەسەر قسەکردن دەربارەیان بە حەق لێوەشاوەو شیاوم.

وەئەی گەلی دڵنیابووەکان لەبەسەرخەرەکان، اللە تان خۆش بوێت بە گەورەتر لەھەموو شتێک، وە پێشبڕکێ بکەن لەسەر خۆشەویستی و نزیکیەکەی و نیعمەتی ڕازی بوونی نەفسەکەی، جا نەکەن نێردراوو پێغەمبەرەکان و مەھدی چاوەڕوانکراو بکەن بە سنورێک لەنێوان خۆتان و نێوان پەروەردگارەکەتان جا بەو ھۆیەوە اللە کاروکردەوەکانتان پوچ و بەتاڵ بکاتەوە.

وە دڵەکانتان پاک و خاوێن بکەنەوە لە شیرک و ھاوبەشدانان بە تەواوی ئەی ئەوانەی دڵەکانتان کۆبۆتەوە لەسەر خۆشەویستیەکەی اللە لەکاتێکدا ئێوەش ھەندێکتان ھەندێک ناناسن لەبەرئەوەی ئێوە لە شوێن و ناوچەی جیاجیان لەجیھان، وە بەم نزیکانەش اللە بەئیمام مەھدی کۆتان دەکاتەوە جا لەھەموو ناوچەو شوێنە جیاوازەکانی جیھانەوە بۆتان دێن ئەی ئەوانەی وەڵامی بانگەوازی ھاتنەجێی نیعمەتە ھەرە گەورەکەتان دایەوە (النّعيم الأعظم) کەوا بریتیە لە نیعمەتی ڕازی بوونی اللە لەسەر بەندەکانی کەوا نیعمەتێکی مەزن و گەورەترە لە بەھەشتەکەی ھەر لەبەرئەوەش اللە دروستی کردوون، جا جێگیرو ڕاوەستاو بن.. جا سوێند بەو اللە یەی کەوا ھیچ پەرستراوێکی تر نیە جگە لەئەو نەبێت سەرجەم کەسانی ئاسمان و کەسانی زەویش ناتوانن ئەوکەسە توشی فیتنە بکەن کەوا بە ڕاست و دروستی ناوی ھەرە گەورەی اللە ی زانیوە (اسم الله الأعظم) ئەوەش لەبەرئەوەی ئەو بەدڵنیایی و زانستی یەقینەوە ئەوەی زانیوە کەوا بەڕاستی ڕاست و دروستی ناوی ھەرە گەورەی اللە (اسم الله الأعظم) بریتیە لە سیفەتی ڕازیبوونی نەفسی پەروەردگارەکەیان لەسەر بەندەکانی، وە بەوەشیان زانیوە کەوا بەڕاستی ئەوە نیعمەتێکی گەورەترو مەزنترە لە بەھەشتەکەی بەبێ ھیچ شک و گومان و دوودڵیەک، ئەوەش لەبەرئەوەی ئەوان درکیان بەوە کردووە لەکاتێکدا ھێشتا ھەر لەدنیاش دان، جا ئەوانە قەدرو ڕێزی پەروەردگارەکەیان گرتووە بەو شێوەیەی کەوا شایەنیەتی قەدرو ڕێزی بگیرێت.

وە سوێندیش دەخۆم بە اللە ی مەزن و گەورەی پەروەردگاری ئاسمانەکان و زەوی و ئەوەشی کەوا لەنێوانیاندایە وە پەروەردگاری عەرشی گەورە کە ئەگەر بێتو بە یەکێکیان بوترێت: ئەی فڵان تەنازول بکە بۆم لە مسقالە زەڕڕەیەک لە خۆشەویستی اللە و نزیکیەکەی و نیعمەتی ڕازیبوونی نەفسەکەی جا لەبەرامبەر ئەوەدا مەلەکوتی ئاسمانەکان و زەوی و مەلەکوتی دنیاو دوایی و مەلەکوتی ئەو بەھەشتەشت بۆ ھەیە کەوا پانتایی و فراوانیەکەی ھێندەی پانتایی و فراوانی ئاسمانەکان و زەویە! جا لەوکاتەدا ئەویش ھەرھەمووی ڕەت دەکاتەوەو ئەم زەڕرەیە لەخۆشەویستی اللە و نزیکیەکەی بۆ ھاتنەجێی نیعمەتی ڕازیبوونی نەفسی اللە لەسەر بەندەکانی بەزیاتر دادەنێت، جا ئەوانە قەدرو ڕێزی اللە یان گرتووە بەو شێوەیەی کەوا شایەنیەتی قەدرو ڕێزی بگیرێت.

دواتریش ھەواڵ و باسەکەیان دەزانن لەڕۆژی دواییدا؛ ئەو ڕۆژەی کەوا خەڵکی ھەڵدەستنەوە بۆ لای پەروەردگاری ھەموو جیھان منیش نایان ناسم تەنھا کەمێکیان نەبێت، وەھەشیانە پێشتر مژدەی پێدراوە لەلایەن پەروەردگارەکەیەوە بەدڵنیاییەوە ڕاستیش دەکەین.

وسلامٌ على المرسَلين، والحمدُ لله ربِّ العالمين..
براتان ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی.
_______________