ئیمام مەهدی ناصر محمد یەمانی
10 - ڕەجەب - 1441 کۆچی
05 - 03 - 2020 زایینی
12:51 ئێوارە
(بەپێی ساڵنامەی فەرمی مەککە دایکی دێیەکان)

[بۆ بەدواداچوونی بەستەری سەرەکی بەشداری بەیانەکە]
https://nasser-alyamani.org/showthread.php?p=324226
________


ڤایرۆسی کۆڕۆنا لە سزا نزمەکانە بەبێ سزا گەورەکە بەڵکو بگەڕێنەوە..

بەناوی الله ی لە ھەموو میھرەبان و بە بەزەییەکان میھرەبانترو بە بەزەییتر وە دروودو سڵاوی الله لەسەر نێردراوو پێغەمبەرەکانی و یاوەرەکانی لە ھەموو کات و شوێنێک کە نەترسیان لەسەرە لە سزایەکەی نە خەفەتبارو نیگەرانیش دەبن جا چەندە ئامۆژگاری بڕیاربەدەست و کاربەدەستەکانمان کرد لەسەرکردە موسڵمانەكان بەتایبەتی و بێباوەڕو پشتھەڵکەران بەگشتی بەڵام حەز بە ئامۆژگاریکارانیان ناکەن بەھەرحاڵ بەڕاستی بەدرۆزانەکانی فەرموودەکەی الله درۆیان کرد جا ئەگەر بێدینەکان بن یان موشریک و ھاوبەشدانەرەکان یان موسڵمانان بن تەنھا ئەوەی پەروەردگارم لەناویان ڕەحمی پێکردبن و لەگەڵ باوەڕەکەی کاروکردەوەی چاکی ئەنجام دابێت وە وازم لێھێنان بۆ ئەو الله یه تاک و تەنهاو زاڵەی منی کردووە بە خەلیفەی خۆی لەسەر ھەموو خەڵکی جیھان تا بە ھێزو توانایەکەی خۆی بەسەریاندا دەرم بخات بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی الله ی پایەبەرز: { فَذَرْنِي وَمَن يُكَذِّبُ بِهَٰذَا الْحَدِيثِ ۖ سَنَسْتَدْرِجُهُم مِّنْ حَيْثُ لَا يَعْلَمُونَ ﴿٤٤﴾ وَأُمْلِي لَهُمْ ۚ إِنَّ كَيْدِي مَتِينٌ﴿٤٥﴾ } صدق الله العظيم [القلم].

وەھا ئەوە الله تەحەدداتان دەکات بە بچوکترین سەربازەکانی خۆی کە بەچاوی ئاسایی نابینرێت جا دەوڵەتە بچوک و گەورەکانی جیھانی توشی ترس و تۆقین و دڵه‌ له‌رزه‌کردۆتەوە بە ترس و تۆقین و دڵە لەرزەیەکی گەورە لەکاتێکدا بەتەنھا ڤایرۆسێکی بەشەریە کە بە زانستەکەی نازانن لە کوێوە الله پێی جەنگتان لەگەڵدا دەکات بە تەحەددایەکی الله وه بۆ سەرجەم زانایانی پزیشکی بەشەری جا ھەرگیزاو ھەرگیز ناتوانن پێکوتەیەکی لەدژدا بۆ بدۆزنەوە ھەروەک وایدادەنێن، ھەرچەندە ڕاشیبگەیەنن جا با توشی ئاشوبتان نەکەن جا سوێند بە الله ئەوان درۆدەکەن ھەرچەندە ئەمە بوونەوەرێکی زیندووی بچووکە لە سەربازە ونەکانی الله بەڵام ئەگەر سەرجەم پزیشکەکانی بەشەریش بۆی کۆببنەوە ھەرچەندە ھەندێکیشیان ببن بە پاڵپشت و بەسەرخەر بۆ ھەندێکیان ھەرگیزاو ھەرگیز ناتوانن بەمۆڵەتی الله تا بزانن ئێوە بە ھیچ زانستێکی ئەو نازانن تەنھا بۆ ئەوەی خۆی دەیەوێت پاک و بێگەردی بۆی بەڵام ئێوە گەلێکی بێدینن. دواتریش بە پیلانی سەربازە ونەکەی الله (ڤایرۆسی کۆڕۆنا) ی خنکێنەر دەزانن بەشێوەیەک کە حسابتان بۆی نەکردووە وە الله ش سه‌ره‌نجامی ناکامتان به‌ره‌به‌ره کێش ده‌کات بەڕێگای توشکردنە زیرەکی و شاراوەییەکەی تا بگات بەم کەسەی الله دەیەوێت لە گەورەکانتان لە شوێنێکی وا کە نەیزانن وە بەبێ ئه‌وه‌ی به خۆیان بزانن و هه‌ستی پێ بکه‌ن، وە ڕێکخراوی تەندروستی جیھانیش دەبینم ھێشتا بە پەتایەکی جیھانی داینانێن! لەبەرئەوەی وادەزانن دواتر بەسەریدا زاڵ دەبن لەکاتێکدا درۆ دەکەن جا چۆن زاڵ دەبن بەسەر سزای الله؟! بەڵام منی ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی خەلیفەی الله لەسەر ھەموو خەڵکی جیھان فەتواتان بۆ دەدەم بەحەق بەوەی ئەمە تەنھا پەتایەکی جیھانی نیە بەڵکو سزایەکی جیھانی یە وە لەبەرئەوەی ئەمەش لە ڕیزی سزا نزمەکانە بەبێ سزا گەورەکە بەڵکو بگەڕێنەوە جا بێگومان لەسەرەتادا مردنێکی کەمی بەدواوەیە بەڵام ئێستا توشبووانی بە ملیۆنان کەسن وە زۆرێکیشیان نازانن توشبوونە ئەمەش پیلانێکە لەلایەن الله وه تا توشی گەلێکی تری بکات کە وا گومان بەخۆیان دەبەن لەپارێزراوی دان لەبەرامبەر سزایە خنکێنەرەکەی الله بۆ کۆئەندامی ھەناسە جا کۆئەندامی ھەناسەکەی کەم کەم لەسەر تەنگ و توند دەکاتەوەو هه‌ناسه‌ی سوار دەبێت وەکو ئه‌وه‌ی به‌ره‌و ئاسمان به‌رز بێته‌وه تا ئەوکاتەی دەخنکێت بەھۆی تەنگە نەفەسی و ھەناسەسواری کۆئەندانی ھەناسەو ڕێڕەوەکەی جا چۆن الله توشی خۆ بەگەورەو زل زانەکانی ناکات لەوانەی خۆی دەیەوێت لەکاتێکدا ئەوانە شایستەترن بەوەی توشی ببن؟ ئەم پشتھەڵکەرانە لە زیکرو یادی پەروەردگارەکەیان بەڵکو بگەڕێنەوە جا اللە ئەوەی بیەوێت لەوان لەناوی دەبات وەک ئامۆژگاریەک بۆ خەڵکی جیھان بەڵکو بگەڕێنەوە بۆ لای پەروەردگارە حەقەکەیان بە ملکەچ بوون و گوێڕایەڵی و دوعاو پاڕانەوەی بەکوڵ و کڕوزانەوە بەدڵسۆزی بۆی تا سزاکەیان لەسەر لابدات تا بەڵێن بە اللە بدەن شوێنی کتێبەکەی قورئانی گەورە بکەون، وە داوای جێگیربوون و ڕاوەستاوی و بەردەوامیش لەم اللە یە بکەن کە ھەر بەتەنھا ئەوە نێوانی کەسەکان و دڵەکانیان دەگۆڕێت جا ئومێد لە اللە بکەن بەوەی دڵەکانیان جێگیرو ڕاوەستاوو بەردەوام بکات لەسەر وەفا بوون بەوەی بەڵێنیان پێی داوە بەوەی سزاکەیان لێ دووربخاتەوە جا لەسەریان لابدات تا شوێنی کتێبەکەی قورئانی گەورە بکەون تا لە ھیدایەتدراوان بن.

وە ئەوەی دەمەوێت ئەم بەیانەمی پێ بەکۆتا بھێنم بریتی یە لە بانگێک لەلایەن اللە وە لە مەحکەمی کتێبەکەی لەمیانەی ئامۆژگاری سزایەکەی لە نەخۆشیەکانی سنگ بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {يَا أَيُّهَا النَّاسُ قَدْ جَاءَتْكُم مَّوْعِظَةٌ مِّن رَّبِّكُمْ وَشِفَاءٌ لِّمَا فِي الصُّدُورِ وَهُدًى وَرَحْمَةٌ لِّلْمُؤْمِنِينَ﴿٥٧﴾} صدق الله العظيم [يونس].

جا ئەم سزا ئامۆژگاریکارە ئامۆژگاریە بۆ لە اللە ترس و پارێزکارەکان وە دەشزانم ئەم سزایە گەلانی تووشی ئێش و ترس و تۆقینێکی گەورە کردووە ئەمەش بەڵکو تۆبە بکەن و بگەڕێنەوە تا اللە بپەرستن بەتەنھا بێ ئەوەی ھیچ شەریک و ھاوبەش و ھاوەلێکی بۆ دابنێن وە لە گوناھو تاوان و ستەم و کارە قێزەون و پیسە گەورەکان تۆبە بکەن و بگەڕێنەوە چ ئەوانەی بە ئاشکرا ئەنجامی دەدەن یان بە نھێنی و شاراوەیی وە دەستنوێژ بگرن بە دەستنوێژی تەواوەتی تا اللە بپەرستن بەتەنھا بێ ئەوەی ھیچ شەریک و ھاوبەش و ھاوەڵێکی بۆ دابنێن تا لەگەڵ اللە داوا لەھیچ یەکێکی تر نەکەن، وە بە دڵنیایی و زانستی یەقینەوە بزانن ئەمە سزایەکی جیھانی شاراوەیە بە پیلانێک لەلایەن اللە ی تاک و تەنهای زاڵەوە نەک بەتەنھا پەتایەک ھەروەک وای دادەنێن، دوورەو زۆر دوورە دواتریش دەزانن، جا ڕاکەن لە اللە وە بۆ لای ئەو بەڕاستی من لەلای ئەوەوە بۆ ئێوە ئاگادارکەرەوەیەکی ئاشکرام وە ماڵەکانی اللە دامەخەن لەبەرامبەر ڕاکردووەکان بۆ لای پەروەردگارەکەیان تا نوێژی تێدا ئەنجام بدەن بۆ پەروەردگارەکەیان بەتەنھا بێ ئەوەی ھیچ شەریک و ھاوبەش و ھاوەڵێکی بۆ دابنێن جا ھەرکەسێک بچێتە ناو ماڵەكانی اللە بۆ پەرستنی پەروەردگارەکەی ئەوا لە پارێزراوی دایە لە ڤایرۆسی خنکێنەر وە ھەتا ئەگەر تەنانەت لەگەڵیشیدا ئەم کەسە توشبووانەش بچنە ژوورەوە کە ڕایان کردووە بۆ لای اللە جا ھەرگیز توشی ئەم نوێژ خوێنە چاکەکارانە نابێت کە باوەڕیان ھێناوەو پشتیشیان بە پەروەردگارەکەیان بەستووە جا پشتتان بە پەروەردگارەکەتان ببەستن ئەگەر ئێوە باوەڕدارن، وە بشزانن ڤایرۆسی کۆڕۆنا سزایەکی نوێی خاوەن ئێش و ئازارێکی توندو سەختی دەردو نەخۆشی سنگەکانە کەم کەم تا ئەو کاتەی ھەناسە دەپچڕێنێت بۆ ئەو کەسەی اللە دەیەوێت وە ئەوەشی شیفای بۆ دێت با بزانێت ئەمە بەھۆی چارەسەری پزیشکەکانەوە نیە بەڵکو بەھۆی دوعاو پاڕانەوەکەیەتی لە اللە ی لە ھەموو میھرەبان و بە بەزەییەکان میھرەبانترو بە بەزەییتر جا ناکرێت و نابێت چارەسەرێک بۆ سزای اللە بدۆزنەوە لەبەرئەوەی ئەمە بەڵاو تاقیکردنەوەیەک نیە بۆ پاک و خاوێن کردنەوەی ئەوەی لە سنگەکانتاندایە بەڵکو سزایەکە تووشی سنگەکان دەبێت لەم پشتھەڵکەرانەی اللە بیەوێت لە ئێوە بەڵکو بگەڕێنەوە وە ھەشتانە مردنی توش دەبێت بەسزا خنکێنەرەکە جا ئەوەیە کە ناوتان لێیناوە ڤایرۆسی کۆڕۆنا ئەمەش تەنھا سزایەکی نزمە بۆ زۆرێک لە خەڵکی بەڵکو بگەڕێنەوە تا ملکەچ بن بۆ لای پەروەردگارەکەیان و بەدڵسۆزی لێی بپاڕێنەوە جا ئەویش ئەم سزا بەئێش و خراپەیان لەسەر لادەدات جا شوێنی کتێبە حەقەکەی لای پەروەردگارەکەیان دەکەون کە قورئانی گەورەیە.

وە ھەرگیزاو ھەرگیزیش اللە سزا لەسەر خاوەن سوژدە بەرەکان بۆ خۆڵی حوسێن لانادات جا اللە ھیچ دەسەڵاتێکی زانستی دەربارەی ئەمە دانەبەزاندووە نە لە قورئان نە لە سوننەتی بەیانی ڕاست و دروستی لای پەروەردگارەکەیان بەڵکو ئەمەیان لەلایەن خۆیانەوە داھێناوە وە ھەرگیزاو ھەرگیز اللە سزاکەی لەسەر ئەوانەش لانادات داوا لە گۆڕەکان دەکەن تا سزاو ناخۆشیەکانیان لەسەر لابدەن جا ئەوان گوێیان لە پاڕانەوەکانیان نیە خۆ ئەگەر گوێشیان لێبووایە ھەر وەڵامیان نەدەدانەوە وە ڕۆژی قیامەتیش کوفر بە شیرکەکانیان دەکەن و خۆیان لێیان بەری دەکەن وە دەبن بەدژیان جا چەندەم ئاگادارو ووریاکردنەوە وە چەندەم ئامۆژگاری کردن بەوەی لەگەڵ اللە داوا لەھیچ یەکێکی تر نەکەن بەڵام بەداخەوە زۆربەتان باوەڕتان نەھێناوە مەگەر تەنھا بە موشریکی و ھاوبەشدانان نەبێت بۆ اللە (وما يؤمن أكثرهم بالله إلا وهم مشركون)، وە بەھەمان شێوە ووریاو ئاگاداری (ستەمکاران دەکەینەوە بە شێوەیەکی گشتی) وە گەورەکانیان و ئەوانەشی لە دوایانن لە وڵات و ناوچە موسڵمانەکان و ھەموو جیھان لە سزای نزمی اللە و نیشانەی سزای تر. تا ئەوکاتەی سزا گەورەکە ملی ئەوانە کەچ دەکات کە سته‌میان به‌رپاکرد له وڵاتداو خه‌ڵکیان چەوساندۆتەوە جا ستەمیان لەگەڵەکانیان کردووە بە ناحەق جا خراپەو تاوان و گوناهی زۆریان ئه‌نجامدا بەڕاستی پەروەردگارەکەت بۆیان لە کەمین دایەو ئامادەیە تۆڵەیان لێ بستێنێت وە ووریاو ئاگاداریشیان دەکەینەوە بەھەمان شێوە بەسزای ھەسارەیەکی بچوکی ھەژێنەری ژێرەو ژوورکەر (كويكب العذاب الراجفة) کە دواوەی زەریای ئەتڵەسی بۆ خۆرئاوای لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دەھەژێنێت جا ناوچەکانیان پڕ دەکات لە ئاسەواری خۆڵی زەویەکەیان جا ئاسمانی جیھان پڕدەبێت لە خۆڵی زەویەکانیان وە شەپۆڵە لێدەرەکەشی بەھەموو شوێنێکی ئەم جیھانەدا بڵاودەبێتەوە دواتریش ئەمە دەزانن بەوەی ئێمە ڕاستدەکەین بە مۆڵەتی اللە ی پەروەردگاری ھەموو خەڵکی جیھان وە ھەسارەی سەقەریش لەدوای ئەودا دێت ئەگەر ئەم ھەسارە بچوکە ھیچ سودێکی نەبوو بۆ بەخۆداچوونەوەتان جا لە اللە بترسن ئەی خاوەن ژیری و ھۆشمەندەکان وا خراپەکاری و تێکدەریە گەورە بەڵێندراوەکە ھات لە زەوی مزگەوتی ئەقسای پیرۆز یەکەم ڕووگە لە دوو ڕووگەکان، جا ئاگاداربن حەرامی و قەدەغەکراوی مزگەوتی ئەقسا لەلای اللە وەکو حەرامی و قەدەغەکراوی مزگەوتی حەرام (کەعبە) وایە ئەی ئەوانەی ماڵە گەورەکراوەکەی اللە تان فرۆشت جا ھەرگیز لەلایەن اللە وە پاڵپشت و پشتیوان و پارێزه‌رێکتان نیه له سزای اللە بتان پارێزێت دواتریش دنیاو دوایی دەدۆڕێنن جا ئەمە بریتی یە لە دۆڕاندنێکی ئاشکرا بەڕاستی من بۆ ئێوە ئامۆژگاریکارێکی ئەمینم جا وا مردنەکەتان ھات ئێوەش لەبێئاگاییدا پشتھەڵدەکەن، ئەی اللە ئەوە من ڕامگەیاند ئەی اللە شاھێدبە.

وە دروودو سڵاو لەسەر نێردراوو پێغەمبەرەکان سوپاس و ستایشیش بۆ اللە ی پەروەردگاری هەموو خەڵکی جیهان
خەلیفەی اللە و بەندەکەی؛ ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی.
‏_____________