ئیمام مەهدی ناصر محمد یەمانی
10 - ڕەجەب - 1441 ک
05 - 03 - 2020 مـ
12:51 ئێوارە
( بحسب التقويم الرسمي لأمّ القرى )

[ لمتابعة رابط المشاركة الأصلية للبيان ]
https://mahdi-alumma.com/showthread.php?p=324226
________


ڤایرۆسی کۆڕۆنا لەسزا نزمەکانە بەبێ سزا گەورەکە بەڵکو بگەڕێنەوە..

بەناوی الله ی لەھەموو بەڕەحم و میھرەبان و بەبەزەییەکان بەڕەحم و میھرەبانترو بە بەزەییتر وە سەڵاواتی الله لەسەر نێردراوو پێغەمبەرەکانی و یاوەرەکانی لەھەموو کات و زەمان و شوێنێکدا کەوا نەترسیان لەسەرە لەسزایەکەی نە خەفەتبارو نیگەرانیش دەبن جا چەندە ئامۆژگاری بڕیاربەدەست و کاربەدەستەکانمان لەسەرکردە موسڵمانەكان بەتایبەتی و بێباوەڕەکان و پشتھەڵکەران بەگشتی کرد بەڵام حەز بە ئامۆژگاریکارانیان ناکەن بەھەرحاڵ بەڕاستی بەدرۆخەرەوانی فەرموودەکەی الله درۆیان کرد جا ئەگەر مولحیدەکان بن یان موشریک و ھاوبەشدانەرەکان یان موسڵمانان بن تەنھا ئەوەی پەروەردگارم لەناویان ڕەحمی پێکردبن و لەئیمان و باوەڕەکەیدا کاروکردەوەی چاکی ئەنجام دابێت وە وازم لێھێنان بۆ ئەو الله یه تاک و قەھارەی کەوا منی کردووە بە خەلیفەکەی خۆی بەسەر ھەموو خەڵکی جیھانەوە تا بەحەول و قوەت و ھێزەکەی خۆی بەسەریاندا دەرم بخات بەپشتڕاستکردنەوەی ئەو فەرموودەیەی الله ی بەرزو بڵندو گەورە: { فَذَرْنِي وَمَن يُكَذِّبُ بِهَٰذَا الْحَدِيثِ ۖ سَنَسْتَدْرِجُهُم مِّنْ حَيْثُ لَا يَعْلَمُونَ ﴿٤٤﴾ وَأُمْلِي لَهُمْ ۚ إِنَّ كَيْدِي مَتِينٌ﴿٤٥﴾ } صدق الله العظيم [القلم].

وەھا ئەوە الله تەحەدداتان دەکات بە بچوکترین سەربازەکانی خۆی کەوا بەچاوی ئاسایی نابینرێت جا دەوڵەتە بچوک و گەورەکانی جیھانی توشی ترس و تۆقین و دڵه‌ له‌رزه‌کردۆتەوە بە دڵە لەرزەو ترس و تۆقینێکی گەورە لەکاتێکدا بەتەنھا ڤایرۆسێکی بەشەریە کەوا بە زانستەکەی نازانن لەکوێوە الله پێی جەنگتان لەگەڵدا دەکات بە تەحەددایەکی الله وه پێی بۆ سەرجەم زانایانی پزیشکی بەشەری جا ھەرگیزاو ھەرگیز ناتوانن پێکوتەیەکی لەدژدا بۆ بدۆزنەوە ھەروەکو وایدادەنێن، ھەرچەندە کەوا ڕاشیبگەیەنن جا با توشی فیتنەتان نەکەن جا سوێند بە الله ئەوان درۆدەکەن ھەرچەندە ئەوە بوونەوەرێکی زیندووی بچووکە لە سەربازە ونەکانی الله بەڵام ئەگەر سەرجەم پزیشکەکانی بەشەریش بۆی کۆببنەوە ھەرچەندە ھەندێکیشیان ببن بە پاڵپشت و بەسەرخەر بۆ ھەندێکیان ئەوا ھەرگیزاو ھەرگیز ناتوانن بەئیزنی الله تاکو بزانن بەوەی ئێوە بەھیچ زانستێکی ئەو نازانن تەنھا بۆ ئەوەی خۆی دەیەوێت پاک و بێگەردی بۆی بەڵام ئێوە گەلێکی مولحیدن. دواتریش بە مەکرو پیلانی سەربازە ون و نەناسراوەکەی الله ڤایرۆسی کۆڕۆنای خنکێنەر دەزانن بەشێوەیەک کەوا حسابتان بۆی نەکردووە وە الله ش سه‌ره‌نجامی ناکامتان به‌ره‌به‌ره کێش ده‌کات بەڕێگای توشکردنە زیرەکی و شاراوەییەکەی تا بگات بەئەو کەسەی الله دەیەوێت لەگەورەکانتان لەشوێنێکی وا کە نەیزانن وە بەبێ ئه‌وه‌ی به خۆیان بزانن و هه‌ستی پێ بکه‌ن وە ڕێکخراوی تەندروستی جیھانیش دەبینم بەوەی ھێشتا بە پەتایەکی جیھانی داینانێن لەبەرئەوەی ئەوان وادەزانن دواتر بەسەریدا زاڵ دەبن لەکاتێکدا درۆش دەکەن جا چۆن زاڵ دەبن بەسەر سزای الله بەڵام منی ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی خەلیفەی الله لەسەر ھەموو خەڵکی جیھان فەتواتان بۆ دەدەم بەحەق بەوەی ئەوە تەنھا پەتایەکی جیھانی نیە بەڵکو سزایەکی جیھانی یە وە لەبەرئەوەی ئەوەش لە ڕیزی سزا نزمەکانە بەبێ سزا گەورەکە بەڵکو بگەڕێنەوە جا حەتمەن مردنێکی کەمی بەدواوەیە بەڵام ئێستا توشبووانی بە ملیۆنان کەسن وە زۆرێکیشیان نازانن بەوەی توشبوونە ئەوەش پیلانێکە لەلایەن الله وه تاکو توشی گەلێکی تری بکات کەوا گومان بەخۆیان دەبەن لەئەمن و ئەمان و ئاسایشدان لەسزایە خنکێنەرەکەی الله بۆ کۆئەندامی ھەناسە جا کۆئەندامی ھەناسەکەی کەم کەم لەسەر تەنگ و توند دەکاتەوەو هه‌ناسه‌ی سوار دەبێت وەکو ئه‌وه‌ی به‌ره‌و ئاسمان به‌رز بێته‌وه ھەتا ئەوکاتەی دەخنکێت بەھۆی تەنگە نەفەسی و ھەناسەسواری کۆئەندانی ھەناسەو ڕێڕەوەکەی جا چۆن الله توشی خۆ بەگەورەو زل زانەکانی ناکات لەوانەی خۆی دەیەوێت لەکاتێکدا ئەوانە شایستەترن بەوەی توشی ببن ئەو پشتھەڵکەرانە لە زیکرویادی پەروەردگارەکەیان بەڵکو بگەڕێنەوە جا اللە ش ئەوەی بیەوێت لەوان بەھیلاکی دەبات وەکو ئامۆژگاریەک بۆ خەڵکی جیھان بەڵکو بگەڕێنەوە بۆلای پەروەردگارە حەقەکەیان بە ملکەچ بوون و گوێڕایەڵی و دوعاو پاڕانەوەی بەکوڵ و کڕوزانەوە بەدڵسۆزی بۆی تا سزاکەیان لەسەر لابدات تا وەعدو بەڵێن بە اللە بدەن بەوەی شوێنی کتێبەکەی قورئانی گەورە دەکەون وە داوای جێگیربوون و ڕاوەستاوی و بەردەوامیش لەو اللە یە بکەن کەوا ھەر بەتەنھا ئەوە نێوانی کەسەکان و دڵەکانیان دەگۆڕێت جا ڕەجاو ئومێد لە اللە بکەن بەوەی دڵەکانیان جێگیرو ڕاوەستاوو بەردەوام بکات لەسەر وەفا بوون بەوەی وەعدو بەڵێنیان پێی داوە بەوەی سزاکەیان لێ دووربخاتەوە جا لەسەریان لابدات تا شوێنی کتێبەکەی قورئانی گەورە بکەون تاکو لە ھیدایەتدراوان بن وە ئەوەی دەمەوێت ئەم بەیان و ڕوونکردنەوەمی پێ بەکۆتا بھێنم بریتی یە لە بانگێک لەلایەن اللە وە لە محکەمی کتێبەکەی لەمیانەی ئامۆژگاری سزایەکەی لە نەخۆشیەکانی سنگ بەپشتڕاستکردنەوەی ئەو فەرموودەیەی اللە ی بەرزو بڵندو گەورە: {يَا أَيُّهَا النَّاسُ قَدْ جَاءَتْكُم مَّوْعِظَةٌ مِّن رَّبِّكُمْ وَشِفَاءٌ لِّمَا فِي الصُّدُورِ وَهُدًى وَرَحْمَةٌ لِّلْمُؤْمِنِينَ﴿٥٧﴾} صدق الله العظيم [يونس].

جا ئەم سزا ئامۆژگاریکارە ئامۆژگاریە بۆ لە اللە ترس و پارێزگارەکان وە دەشزانم بەوەی ئەم سزایە گەلانی تووشی ئێش و ترس و تۆقینێکی گەورە کردووە ئەوەش بەڵکو تۆبە بکەن و بگەڕێنەوە تاکو اللە بپەرستن بەتەنھا بێ ئەوەی ھیچ شەریک و ھاوبەش و ھاوەلێکی بۆ دابنێن وە لە گوناھو تاوان و ستەم و کارە قێزەون و پیسە گەورەکان تۆبە بکەن و بگەڕێنەوە چ ئەوانەی بەئاشکرا ئەنجامی دەدەن یان بە نھێنی و شاراوەیی وە دەستنوێژ بگرن بە دەستنوێژی تەواوەتی تاکو اللە بپەرستن بەتەنھا بێ ئەوەی ھیچ شەریک و ھاوبەش و ھاوەڵێکی بۆ دابنێن تا لەگەڵ اللە داوا لەھیچ یەکێکی تر نەکەن وە بە دڵنیایی و زانستی یەقینیشەوە بزانن بەوەی کەوا ئەوە سزایەکی جیھانی شاراوەیە بە پیلانێک لەلایەن اللە ی تاک و قەھارەوە نەوەک بەتەنھا پەتایەک ھەروەکو وای دادەنێن ھیھات ھیھات دواتریش دەزانن جا ڕاکەن لە اللە وە بۆلای ئەو بەڕاستی من لەلای ئەوەوە بۆ ئێوە ئاگادارکەرەوەیەکی ئاشکرام وە ماڵەکانی اللە دامەخەن لەبەرامبەر ڕاکردووەکان بۆلای پەروەردگارەکەیان تا نوێژی تێدا ئەنجام بدەن بۆ پەروەردگارەکەیان بەتەنھا بێ ئەوەی ھیچ شەریک و ھاوبەش و ھاوەڵێکی بۆ دابنێن جا ھەرکەسێک بچێتە ناو ماڵەكانی اللە بۆ پەرستنی پەروەردگارەکەی ئەوا لەئەمن و ئاسایشدایە لە ڤایرۆسی خنکێنەر وەھەتا ئەگەر تەنانەت لەگەڵیشیدا ئەو کەسە توشبووانەش بچنە ژوورەوە کەوا ڕایان کردووە بۆ لای اللە جا ھەرگیز توشی ئەو نوێژ خوێنە چاکەکارانە نابێت کەوا ئیمانیان ھێناوەو پشتیشیان بەپەروەردگارەکەیان بەستووە جا پشتتان بە پەروەردگارەکەتان ببەستن ئەگەر ئێوە ئیماندارن، وەبشزانن بەوەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا سزایەکی نوێی خاوەن ئێش و ئازارێکی توندو سەختی دەردو نەخۆشی سنگەکانە کەم کەم ھەتا ئەو کاتەی ھەناسە دەپچڕێنێت بۆ ئەو کەسەی اللە دەیەوێت وەئەوەشی شیفای بۆ دێت بابزانێت ئەوە بەھۆی چارەسەری پزیشکەکانەوە نیە بەڵکو بەھۆی دوعاو پاڕانەوەکەیەتی لە اللە ی ارحم الراحمینی لەھەموو میھرەبان و بە بەزەییەکان میھرەبانترو بە بەزەییتر جا ناکرێت و نابێت بۆیان بەوەی چارەسەرێک بۆ سزای اللە بدۆزنەوە لەبەرئەوەی ئەوە بەڵاو تاقیکردنەوەیەک نیە بۆ پاک و خاوێن کردنەوەی ئەوەی لە سنگەکانتاندایە بەڵکو سزایەکە کەوا تووشی سنگەکان دەبێت لەو پشتھەڵکەرانەی اللە بیەوێت لەئێوە بەڵکو بگەڕێنەوە وە ھەشتانە مردنی توش دەبێت بەسزا خنکێنەرەکە جا ئەوەیە کەوا ناوتان لێیناوە ڤایرۆسی کۆڕۆنا ئەوەش تەنھا سزایەکی نزمە بۆ زۆرێک لە خەڵکی بەڵکو بگەڕێنەوە تا ملکەچ بن بۆلای پەروەردگارەکەیان و بەدڵسۆزی لێی بپاڕێنەوە جا ئەویش ئەو سزا بەئێش و خراپەیان لەسەر لادەدات جا شوێنی کتێبە حەقەکەی لای پەروەردگارەکەیان دەکەون کەقورئانی گەورەیە وەھەرگیزاو ھەرگیزیش اللە سزا لەسەر خاوەن سوژدە بەرەکان بۆ خۆڵی حسین لانادات جا اللە ھیچ دەسەڵاتێکی زانستی دەربارەی ئەوە دانەبەزاندووە نە لەقورئان نەلە سوننەتی بەیان و ڕوونکردنەوەی حەقی لای پەروەردگارەکەیان بەڵکو ئەوەیان لەلایەن خۆیانەوە داھێناوە وەھەرگیزاو ھەرگیز اللە سزاکەی لەسەر ئەوانەش لانادات کەوا دوعاو داوا لە گۆڕەکان دەکەن تا سزاو ناخۆشیەکانیان لەسەر لابدەن جا ئەوان گوێیان لەدوعاو پاڕانەوەکانتان نیە خۆ ئەگەر گوێشیان لێبووایە ئەوا ھەر وەڵامیان نەدەدانەوە وە ڕۆژی قیامەتیش کوفر بە شیرکەکانیان دەکەن و خۆیان لێیان بەری دەکەن وە دەبن بەدژیان جا چەندەم ئاگادارو ووریاکردنەوە وە چەندەم ئامۆژگاری کردن بەوەی لەگەڵ اللە داوا لەھیچ یەکێکی تر نەکەن بەڵام بەداخ و ئەسەفەوە زۆربەتان ئیمانتان نەھێناوە مەگەر تەنھا بە موشریکی و ھاوبەشدانان نەبێت بۆ اللە (وما يؤمن أكثرهم بالله إلا وهم مشركون) وەبەھەمان شێوە ووریاو ئاگاداری (ستەمکاران دەکەیبەوە بە شێوەیەکی گشتی) وە گەورەکانیان و ئەوەشی کەوا لەدوایانن لە وڵات و ناوچە موسڵمانەکان و ھەموو جیھان لە سزای نزمی اللە و ئایەت و نیشانەی سزای تر. ھەتا ئەوکاتەی سزا گەورەکە ملی ئەوانە کەچ دەکات کەوا سته‌میان به‌رپاکرد له وڵاتداو خه‌ڵکیان چەوساندۆتەوە جا ستەمیان لەگەڵەکانیان کردووە بە ناحەق جا خراپەو تاوان و گوناهی زۆریان ئه‌نجامدا بەڕاستی پەروەردگارەکەت بۆیان لە بۆرسەدایەو ئامادەیە تۆڵەیان لێ بستێنێت وە ووریاو ئاگاداریشیان دەکەینەوە بەھەمان شێوە بەسزای ھەسارەیەکی بچوکی ھەژێنەری ژێرەو ژوورکەر (كويكب العذاب الراجفة) کەوا دواوەی زەریای ئەتڵەسی بۆ خۆرئاوای لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دەھەژێنێت جا ناوچەکانیان پڕ دەکات لە ئاسەواری خۆڵی زەویەکەیان جا ئاسمانی جیھان پڕدەبێت لە خۆڵی زەویەکانیان وە شەپۆڵە لێدەرەکەشی بەھەموو شوێنێکی ئەم جیھانەدا بڵاودەبێتەوە دواتریش ئەوە دەزانن بەوەی ئێمە ڕاستدەکەین بەئیزنی اللە ی پەروەردگاری ھەموو جیھان وەھەسارەی سەقەریش لەدوای ئەودا دێت ئەگەر ئەم ھەسارە بچوکە ھیچ سودێکی نەبوو بۆ بەخۆداچوونەوەتان جا لە اللە بترسن ئەی خاوەن ژیری و ھۆشمەندەکان وا فەسادو خراپەکاریە گەورە بەڵێندراوەکە ھات لەزەوی مزگەوتی ئەقصای پیرۆز یەکەم قیبلە لەدوو قیبلەکان جا ئاگاداربن حەرامی و قەدەغەکراوی مزگەوتی ئەقصا لەلای اللە وەکو حەرامی و قەدەغەکراوی مزگەوتی حەرام (کەعبە) وایە ئەی ئەوانەی ماڵە گەورەکراوەکەی اللە تان فرۆشت جا ھەرگیز لەلایەن اللە وە پاڵپشت و پشتیوان و پارێزه‌رێکتان نیه له سزای اللە بتان پارێزێت دواتریش دنیاو دوایش دەدۆڕێنن جا ئەوەش بریتی یە لە دۆڕاندنێکی ئاشکرا بەڕاستی من بۆ ئێوە ئامۆژگاریکارێکی ئەمینم جا وا مردنەکەتان ھات ئێوەش لە غافڵی و بێئاگاییدا پشتھەڵدەکەن ئەی اللە بەڕاستی ئەوە من ڕامگەیاند ئەی اللە شاھێدبە.

وسلام على المرسلين والحمد لله رب العالمين
خەلیفەی اللە و بەندەکەی؛ ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی.
‏_____________