ئیمام ناصر محمد یەمانی
02 - 02 - 1430 ک
29 - 01 - 2009 مـ
02:00 بەیانی
[ لمتابعة المشاركة الأصلية للبيان ]
https://nasser-alyamani.org/showthread.php?p=5088
ـــــــــــــــــ

ئەی علم الجهاد طريد ..

من نەموتووە کەوا ئینسان موخەییەرە (واتە مرۆڤ تەنھا بە ویستی خۆی ھیدایەت وەربگرێت یان گومڕابێت) نەموسەییەر (واتە بەبێ ویستی خۆی ھیدایەت بدرێت یان گومڕابێت)! بەڵکو دەڵێم بەڕاستی سەرەتا ئینسان خۆی ڕێگای ھیدایەت یان گومڕایی ھەڵدەبژێرێت پاشانیش اللە دەیخاتە سەر ئەوەی کەوا ھەڵیبژاردووە بەگوێرەی ھەڵبژاردنەکەی خۆی بەومانایەی اللە دڵەکەی بۆ سەر ئەوە لادەدات کەوا خۆی ھەڵیدەبژێرێت.جا ھەرچی بەڵگەو دەلیلەکەشە لەسەر تەخییرەکە(واتە لەسەر ھەڵبژاردنی ڕێگای ھیدایەت یان گومڕایی لەلایەن مرۆڤەکەوە) ئەوا بریتی یە لەو فەرموودەیەی اللە ی گەورە:{أَلَمْ نَجْعَلْ لَهُ عَيْنَيْنِ (8) وَلِسَانًا وَشَفَتَيْنِ (9) وَهَدَيْنَاهُ النَّجْدَيْنِ (10)} صدق الله العظيم [البلد].
واتە/ ئایا جووتێک چاومان پێنه‌به‌خشیووه‌؟ (8) هه‌روه‌ها زمان و دوو لێویشمان پێ نه‌به‌خشیووه‌؟ (9) وە ئایا ڕێنموویمان نه‌کردووه بۆ دوو ڕێگا (تا لەدوای ھەڵبژاردنی ڕێگاکە بیخەینە سەر ئەو ڕێگایەی کەوا خۆی ھەڵیدەبژێرێت-ڕێگای ھیدایەت یان گومڕایی-)؟ (10).

وەبەھەمان شێوە ئەو فەرموودەیەی اللە ی گەورە: {إِنَّا هَدَيْنَاهُ السَّبِيلَ إِمَّا شَاكِرًا وَإِمَّا كَفُورًا} صدق الله العظيم [الإنسان:3].
واتە/ به‌ڕاستی ئێمه ڕێنمووییمان کردووە بۆ ڕێگاکەی ده‌توانێت ببێته که‌سایه‌تیه‌کی ئیماندارو سوپاسگوزار یان بێ باوه‌ڕ.

جا لەپاش ئەوە تەسییرەکە دێت (واتە لەپاش ئەوە ئینجا اللە دەیخاتە سەر ئەوەی کەوا ھەڵی بژاردووە) بەگوێرەی ھەڵبژاردنی کەسەکە خۆی. بەپشتڕاستکردنەوەی ئەو فەرنوودەیەی اللە ی گەورە: {فَلَمَّا زَاغُوا أَزَاغَ اللَّهُ قُلُوبَهُمْ وَاللَّهُ لا يَهْدِي الْقَوْمَ الْفَاسِقِينَ} صدق الله العظيم، [الصف:5].
واتە/ جا کاتێک ئه‌وان گوێیان بۆ ڕاستی نه‌گرت و له‌حه‌ق لایاندا اللە ش دڵه‌کانیانی له‌خشته بردو مۆری پێدا نا چونکه اللە ڕێنموویی قه‌وم و هۆزی تاوانکارو تاوانبارو له‌سنوور ده‌رچوو ناکات.

وسلامٌ على المُرسلين، والحمدُ لله ربّ العالمين..
براتان ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی.
ــــــــــــــــــ