ئیمام ناصر محمد یەمانی
05 - 01 - 1433 ک
30 - 11 - 2011 مـ
04:33 بەیانی
[ لمتابعة المشاركة الأصلية للبيان ]
https://nasser-alyamani.org/showthread.php?p=27249
ـــــــــــــــــــــ

(وەڵامی ئیمام بۆ باوکی یوسف)
وەڵامی بەحەق، حەقیش ھەمووکات شایەنی ئەوەیە کەوا شوێنی بکەوی..

بسم الله الرحمن الرحيم، والصلاة والسلام على جدّي محمد رسول الله وآله الأطهار، وجميع أنصار الله الواحد القهار في كل عصر إلى اليوم الآخر..

سەلام و ڕەحمەت و بەرەکەتی اللە تان لەسەر بێت خۆشەویستەکانم بەسەرخەرە پێشبڕکێکارە پێشکەوتووە ھەڵبژێردراوەکان، سەڵامی اللە لەسەر سەرجەم موسڵمانان و ئەوانەی کەوا بەدوای حەق و ڕاستیدا دەگەڕێن بەھەموویانەوە، وە سەلام لەسەر خۆشەویستەکەم لەبەر اللە باوکی یوسف، اللە تۆو عەبدەکەی ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی بەخێر بھێنێت، وە فەرمان بەسەرجەم بەسەرخەرەکانی دەکەین کەوا ڕێزێکی گەورە بگرن لەوانەی کەوا بەدوای حەق و ڕاستیدا دەگەڕێن لەھەموو خەڵکی وەکو باوکی یوسفی بەڕێز.

وەئەی باوکی یوسف اللە لێت ڕازی بێت و تۆش ڕازی بیت لەو ببە بەشاھێد لەسەر ئەو سوێند خواردنەم بەحەق، جا من سوێند دەخۆم بە پەروەردگاری ھەموو جیھان ئەو اللە یەی کەوا ئینسانی لە قوڕ دروستکردووە وە فەرمانی بە فریشتە نزیکەکانیشی کردووە بە سوژدە بردن بۆی بەوەی کەوا بەڕاستی اللە ناتوانێت ڕازیم بکات بە ھەموو مەلەکوتەکەی لە دنیاو ئاخیرەتیش دەربارەی نیعمەتە ھەرە گەورەکە (النعيم الأعظم) ھەتا تەنانەت ئەگەر زیادیشی بکات بۆ بەندەکەی بەژمارەی ھەموو مەلەکوتی گەردوونەکەشی تا ناکۆتایی ئەوا بەوە تەنھا ئیمان و جێگێریم زیاتر دەبێت لەسەر سوربوون و پێداگیری لەپەروەردگارەکەمەوە لەسەر سور بوون و پێداگیری بۆ ھاتنە جێی نیعمەتە ھەرە گەورەکە (النعيم الأعظم) کەوا گەورەترە لە نیعمەتی مەلەکوتی پەروەردگارەکەم جا ھەرچەند بێت و بگاتە ھەرچەندێکیش، وەھەتا تەنانەت ئەگەر فیتنەکەی بۆ عەبدەکەی زیاتر کرد بە پێدانی فەرمانی کاف و نونیش جا بە ھەر شتێک بڵێت ببە بەئیزنی اللە یەکسەر ببێت ئەوەش تاکو ھاتنەجێی نیعمەتە ھەرە گەورەکە (النعيم الأعظم) بە نیعمەتێکی ماددی بگۆڕمەوە-ئەوا لەگەڵ ئەوەشدا ھەر ھیچم بۆ زیاد نابێت بە ئیزنی اللە بە فیتنەی موڵکی نیعمەتی ماددی تەنھا ئیمان و جێگیربوون نەبێت لەسەر سوربوون پێداگیری بۆ ھاتنە جێی نیعمەتە ھەرە گەوروکە(النعيم الأعظم) کەوا گەورەترە لە ھەموو مەلەکوتی پەروەردگارەکەم.

وەئەی خۆشەویستەکەم لەبەر اللە باوکی یوسف اللە لێت ڕازی بێت و ڕازیشت بکات، بەڕاستی تۆ لەمنت دەوێت کەوا بڵێم بەڕاستی من ھەڵەم کردووە لەقسەکەم بەوەی کەوا دەڵێم بەڕاستی اللە ناتونێت عەبدەکەی توشی فیتنە بکات بەمەلەکوتی ماددە!جا لەپاش ئەوە ئیمام مەھدی وەڵامت دەداتەوەو دەڵێم: ئەی پیاو جا ئایا ئەگەر بێتو ئیمام مەھدی شوێنی ڕازی بوونەکەی تۆ بکەوێت ئەوا ئەوکاتە نیعمەتی ماددی گەورەتر دەبێت لە نیعمەتە ھەرە گەورەکە (النعيم الأعظم) کەوا بریتی یە لە ڕازی بوونی اللە لەنەفسی خۆی؟ لەوەیە باوکی یوسف بیەوێت کەوا بمپچڕێنێت جا بڵێت: "بەڵکو من مەبەستم ئەوەیە ئەی ناصر محمد یەمانی بەوەی کەوا اللە بەسەر ھەموو شتێکدا بەتوانایە، جا چۆن دەڵێی پەروەردگارەکەم ناتوانێت؟ پاک و بێگەردی و بەرزی و بڵندی و گەورەیی بۆی!". جا لەپاش ئەوە ئیمام مەھدی وەڵامی دەداتەوەو دەڵێم: ئەی خۆشەویستەکەم لەبەر اللە بەڕاستی پێشتر ناصر محمد یەمانی فەتوای داوە بۆ بەسەرخەرەکان و ئەوانەی کەوا بەدوی حەق و ڕاستیدا دەگەڕێن بەوەی کەوا ئیمام مەھدی لەھەندێک بەیان و ڕوونکردنەوەکانیدا چەند وشەیەک وەکو تەڵە دادەنێتەوە جا کە یەکێک لە زاناکانی ئومەت دەیبینێت دەڵێت: ھا ئەوە بەڕاستی ناصر محمد یەمانی لەم مەسەلەیەدا تێکەوت، جا دواتر دەڵێت دەچم حوججەو بەڵگە بەسەر ناصر محمد یەمانیدا جێبەجێ دەکەم جا لەپاش ئەوە جورئەت و بوێری حیوارو گفتوگۆکردن دەکەن ھەروەکو بەڕێز شێخ باوکی یوسفی موحتەڕەم، جا لەپاش ئەوە حیوارو گفتوگۆکەی کەمێک بۆ بەجێ دەھێڵین لەگەڵ بەسەرخەرەکان لەبەر حیکمەتێکی گرنگ و گەورەو بەبایەخ، ئەوەش لەبەرئەوەی بەسەرخەرەکان دواتر ھەوڵ دەدەن کەوا بەرگری لەئیمام مەھدی بکەن بەوەی کەوا لەسەر حەقە، جا لەپاش ئەوە ڕۆدەچن لەدەریای ووردبوونەوە لە بەیان و ڕوونکردنەوەکانی ئیمام ناصر محمد یەمانی بۆ گەڕان بەدوای وەڵامدا دەربارەی وەڵامی یەکێک لەو پرسیارکارانەی کەوا دەگەڕێن بەدوای حەق و ڕاستیدا یان دوودڵ و ڕاڕایەکان جا لەپاش ئەوە وەڵامەکەیان بۆ دەھێن ئەگەر دۆزیانەوە، وەئەگەر نەشیان دۆزیەوە جا ئەوە بەڕاستی بەسەرخەرەکانم سودیان وەرگرتووە لە پێداچوونەوە بە بەیان و ڕوونکردنەوەکان بە سودبینینێکی گەورە وە گەیشتوونەتە ئەوەی کەوا زیاترو زیاتر پڕ ببن بەدەسەڵاتی زانست لەبەیان و ڕوونکردنەوەی قورئانی گەورە، ھەموو ئەوەش بەھۆی زۆری پرسیارکارەکانەوەیە جا ئەگەر لەوانە بن کەوا بەدوای حەق و ڕاستیدا دەگەڕێن یان لەوانە بن کەوا ھەوڵ دەدەن ڕێگا بگرن لەبەیانی حەقی قورئانی گەورە، جا بەسەرخەرەکانم بەڕاستی سودیان وەرگرتووە بە زانستێکی فراوان لەمیانەی پێداچوونەوەکەیان و گەڕانەکەیان لە بەیان و ڕوونکردنەوەکانی ئیمام مەھدی تا وەڵام بھێنن بۆ پرسیارکارەکان ، وەھا ئەوە ئەوان بەڕاستی بوون بە دەستەیەک لە زۆرزانەکان لەزانست اللە لێیان ڕازی بیت و ئەوانیش ڕازی بن لەو، جا ئێمە چاودێریان دەکەین وە دەیانبینین چی دەکەن وەچاکترین پیاون کەوا ڕاستیان کردووە لەگەڵ ئەوەی کەوا بەڵێنیان بە اللە داوە لەسەری، وەسوێندیش دەخۆم بە پەروەردگاری ھەموو جیھان بەوەی کەوا ئەوان ڕەحمەتن بۆ ھەموو خەڵکی جیھان وە ھەدەف و ئامانجەکەشیان ڕزگارکردنتە ئەی باوکی یوسف وە ڕزگارکردنی ھەموو موسڵمانانیش وە ئەوەشی كەوا حەقی دەوێت لەھەموو خەڵکی.

وەئەی باوکی یوسف ئەی خۆشەویستەکەم لەبەر اللە، ئایا تۆ شک و گومانت ھەیە بەوەی کەوا ناصر محمد یەمانی لە نەزانان بێت لەوەی کەوا دەڵێت: ھەرگیز پەروەردگارەکەم ناتوانێت توشی فیتنەم بکات بەمەلەکوتەکەی دنیاو ئاخیرەتیش! جا باوکی یوسف وا گومانی بردووە بەوەی کەوا ناصر محمد یەمانی تەحەددای قودرەت و توانای پەروەردگارەکەی دەکات؟ پاک و بێگەردی بۆ اللە ی گەورە لەوەی کەوا گومانی بۆ دەبەی ئەی باوکی یوسف! ئەی ئایا نەمانوت: ھەتا ئەگەر بێتو اللە نیعمەتەکانی بەھەشتی چەندەھا جاریش زیاتر بکات لەسەریەک بۆ عەبدەکەی بە ژمارەی گەردیلەکانی مەلەکوتی گەردوونیش؟ جا ئەوە واتە قودرەتی اللە بێ سنورە یا بێ قەیدو شەرتە؟ بەڵام پێداگیری و سوربوونەکەم لەسەر ھاتنەجێی نیعمەتە ھەرە گەورەکە (النّعيم الأعظم) بەھەمان شێوە بێ سنورە، اللە ش لەسەر ئەوەی دەیڵێم شاھێدو وەکیلە، وەھەرچی سەبارەت بەقودرەت و توانای پەروەردگارەکەمە لەسەر ئەوەی کەوا دڵەکەم لابدات لە حەق جا ئەوە ھیچ قسەیەکی لەسەر نیە لەنێوان دوو کەسی ئیمانداردا بەوەی کەوا تەنھا اللە یە نێوانی کەسەکەو دڵەکەی دەگۆڕێت، پاک و بێگەردی بۆئەوەی کەوا دەیکەنە شەریک و ھاوەڵ بۆی وە بەرزی و بڵندی و گەورەیی بۆی.

جا چەندە لەبەیان و ڕوونکردنەوەکانمدا زانستی ھیدایەتم بۆ بەسەرخەرەکان ڕوونکردۆتەوە لە کتێبەکەی اللە کەوا مایەی بیرھاتنەوەو یادەوەریە بۆ خاوەن ژیری و ھۆشمەندەکان. ئەگینا سوێندێت بە اللە من ھیچ متمانەم بەخۆم نی یە وە بەدڵنیایی و زانستی یەقینەوەش دەزانم بەوەی کەوا اللە یە نێوانی کەسەکەو دڵەکەی دەگۆڕێت وەھەر ئەوە کەوا دڵی بەندەکانی لادەدات ھەرچۆنێک خۆی بیەوێت بەبێ ستەمکردن لەکەسەکە، وەھەرلەبەرئەوەش واگومانم نەبردووە بە پەروەردگارەکەم کەوا دواتر دڵەکەم لابدات لەسەر ھیدایەت بەھۆی ئەوەی کەوا عەبدەکەی سورو پێداگیرە لەسەر ھاتنەجێی نیعمەتە ھەرە گەورەکە (النّعيم الأعظم)، پاک و بێگەردی و بەرزی و بڵندی و گەورەیی بۆی، وەبەڕاستی پەروەردگارەکەت ستەم لەھیچ یەکێک ناکات ئەی باوکی یوسف جا لە سوپاسگوزاران بە بەوەی کەوا تۆی لە سەردەمی ڕەوانەکردنی ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی داناوە، وە لەسوپاسگوزاران بە بەوەی کەوا اللە ئاگاداری کردی بەسەر دۆزینەوەی دەعوەو بانگەوزازەکەی ئیمام مەھدی لەسەردەمی حیوارو گفتوگۆ بەر لەدەرکەوتن، پاشان شوێنی حەق بکەوە لەلایەن پەروەردگارەکەتەوە وەلەدوای حەقیش ھیچی تر نی یە تەنھا گومڕایی نەبێت.

وەئەی خۆشەویستەکەم لەبەر اللە ئێمە گەلێکین کەوا اللە خۆشمانی دەوێت و ئێمەش ئەومان خۆشدەوێت (قومٌ يحبّهم الله ويحبّونه) ھەوڵ و کۆشش دەکەین بۆ ھاتنەجێی ھیدایەتی ھەموو خەڵکی بۆ ئەوەیان کەوا دەیەوێت ڕێگای ڕاست بگرێت وە زۆریش لەخەڵکی ناکەین و ناچاریان ناکەین تا ببن بە ئیماندار، جا ئەوەی کەوا ویستی با ئیمان بھێنێت ئەوەشی ویستی با کوفر بکات، وە ھەوڵ و کۆشش دەکەین بۆ ھاتنەجێی ئاشتی جیھانی لەنێوان گەلانی بەشەردا وە بۆ پێکەوە ژیانی ئاشتی لەنێوان موسڵمان و کافردا.

وەئەی برای بەڕێزم، ئەگەر تۆ اللە ت خۆش دەوێت ئەوە شوێنم بکەوە بە مونافەسەو پێشبڕکێکردن لەخۆشەویستی اللە و نزیکیەکەی جا اللە ش خۆشی دەوێی وە نزیکت دەکاتەوە لەخۆی، وەئەی خۆشەویستەکەم لەبەر اللە شوێن کەوتنی نێردراوو پێغەمبەرەکان بەوە نی یە کەوا بەگەورەیان بگری جا مونافەسەو پێشبڕکێ کردنەکە لە نزیکترین پلەکانی خۆشەویستی اللە و نزیکیەکەی تایبەت بکەی بە پێغەمبەرو نێردراوەکان بەبێ چاکەکارەکان، بەڵکو شوێنکەوتنی نێردراوو پێغەمبەرەکان بریتی یە لەوەی شوێن پێیان بکەوی و مونافەسەو پێشبڕکێیان لەگەڵ بکەی لەنزیکترین پلەدا لەخۆشەویستی اللە و نزیکیەکەی بەڵکو ببی بەو عەبدە نەزانراوەی کەوا نزیکترین پلە لە خۆشەویستیەکەی اللە و نزیکیەکەی بەدەست دەھێنێت.

وەئەی باوکی یوسف ھەتا ئەوکاتەی کەوا پلە ھەرە بڵندو بەرزەکەی بەھەشتت بەدەست ھێنا (االدرجة العالية الرفيعة) لە نیعمەتەکانی بەھەشت ئەو پلەیەی کەوا دەبێت بەتەنھا بۆ یەک بەندە بێت لەناو بەندەکانی اللە، جا لەپاش ئەوە ڕازی نەبی پێی وە بیبەخشی بەوەی کەوا اللە دەیەوێت وەکو وەسیلەو ھۆکارێک بۆ لای پەروەردگارەکەت بۆ ھاتنەجێی نیعمەتە ھەرە گەورەکە (النّعيم الأعظم) کەوا گەورەترە لەم پلەیە جا اللە ڕازی بێت لە نەفسی خۆی جا بەندەکانی بخاتە ناو ڕەحمەتەکەی لەبەرئەوەی اللە بەڕەحم و میھرەبانترە لەتۆ بۆ بەندەکانی جا ئەو متحسرو خەفەتبارە لەنەفسی خۆی لەسەریان بەگەورەتر لە حوزن و خەفەتباری دایکێک لەسەر منداڵەکەی گەر ببینێت وا ھاواریەتی لە ئاگری دۆزەخدا، وەھۆکاری خەفەتباریەکەی اللە ش لەنەفسی خۆی لەسەربەندە گومڕایەکانی بەھۆی سیفەتی ڕەحمەت و میھرەبانیەکەیە لەنەفسی اللە لەبەرئەوەی ڕەحمەت و میھرەبانیەکەی ئەو زۆر گەورەترو توندترە لەوەی کەوا لەدڵی ھەموو بەندەکانیدا ھەیە، جا ھەرگیز ناتوانی کەوا قسەم لەگەڵ بکەی بە بەڵگەوە لەبەرئەوەی بەڕاستی اللە ارحم الراحمینی لەھەموو میھرەبانان میھرەبانترە، جا ناکرێت و نابێت بەوەی کەوا عەبدێک بەڕەحم و میھرەبانتر بێت لە اللە تا پێشبکەوێت بۆ شەفاعەت کردن لەبەردەمی ئەوکەسەی کەوا بەڕەحم و میھرەبانترە لەئەو بۆ عەبدەکانی، بەڵکو ئەوانەی کەوا اللە ئیزنیان دەدات بۆ قسەکردنە لەبەرئەوەی اللە دەزانێت کەوا قسەکردنەکەیان بەجێ یە جا ھەرگیز قسە لەگەڵ اللە ناکەن دەربارەی عەبدەکانی وە ناشوێرن و جورئەت و بوێری ئەوەیان نی یە، بەپشتڕاستکردنەوەی ئەو فەرموودەیەی اللە ی گەورە: {وَاسْتَغْفِرِ‌ اللَّـهَ إِنَّ اللَّـهَ كَانَ غَفُورً‌ا رَّ‌حِيمًا ﴿١٠٦﴾ وَلَا تُجَادِلْ عَنِ الَّذِينَ يَخْتَانُونَ أَنفُسَهُمْ إِنَّ اللَّـهَ لَا يُحِبُّ مَن كَانَ خَوَّانًا أَثِيمًا ﴿١٠٧﴾ يَسْتَخْفُونَ مِنَ النَّاسِ وَلَا يَسْتَخْفُونَ مِنَ اللَّـهِ وَهُوَ مَعَهُمْ إِذْ يُبَيِّتُونَ مَا لَا يَرْ‌ضَىٰ مِنَ الْقَوْلِ وَكَانَ اللَّـهُ بِمَا يَعْمَلُونَ مُحِيطًا ﴿١٠٨﴾ هَا أَنتُمْ هَـٰؤُلَاءِ جَادَلْتُمْ عَنْهُمْ فِي الْحَيَاةِ الدُّنْيَا فَمَن يُجَادِلُ اللَّـهَ عَنْهُمْ يَوْمَ الْقِيَامَةِ أَم مَّن يَكُونُ عَلَيْهِمْ وَكِيلًا ﴿١٠٩﴾ وَمَن يَعْمَلْ سُوءًا أَوْ يَظْلِمْ نَفْسَهُ ثُمَّ يَسْتَغْفِرِ‌ اللَّـهَ يَجِدِ اللَّـهَ غَفُورً‌ا رَّ‌حِيمًا ﴿١١٠﴾} صدق الله العظيم [النساء].
واتە/ وە داوای لێخۆش بوون له اللە بکه‌ چونکه به‌ڕاستی اللە هه‌میشه‌و به‌رده‌وام لێخۆشبوو میهره‌بانه‌ (106) به‌رگری له‌و که‌سانه‌ش مه‌که که ناپاکن و خیانه‌ت له خۆیان ده‌که‌ن چونکه به‌ڕاستی اللە ئه‌و که‌سانه‌ی خۆش ناوێت هه‌میشه خیانه‌تکارو تاوانبارن (107) ئه‌وانه ده‌یانه‌وێت خیانه‌ت و تاوانه‌کانیان له‌خه‌ڵکی بشارنه‌وه‌ له‌کاتێکدا ناتوانن له اللە ی بشارنه‌وه که له‌گه‌ڵیاندایه‌و چاودێریانه‌ زۆربەنھێنی قسه‌ی واهه‌ڵده‌به‌ستن اللە پێی ڕازی نیه و اللە به‌رده‌وام گه‌مارۆده‌ری ئه‌و کارو کرده‌وانه‌یه که ئه‌نجامی ده‌ده‌ن (108) باشه ئه‌وه‌ته ئێوه قسەیان دەربارە ده‌که‌ن له ژیانی ئه‌م دنیایه‌دا ئه‌ی ڕۆژی قیامه‌ت، لای اللە کێ به‌رگریان لێده‌کات؟ یاخود کێ پشتیوان و یاریده‌ده‌ریان ده‌بێت (تا له سزای دۆزه‌خ ڕزگاریان بکات)؟ (109) ئه‌وه‌ی خراپه‌یه‌ک بکات یان سته‌م له خۆی بکات له‌وه‌ودوا (به‌خۆیدا بچێته‌وه‌) و داوای لێخۆشبوون له اللە بکات ئه‌وه دەبینێت کەوا اللە زۆر لێخۆشبوو میهره‌بانە (110).

جا ھەرگیز کەسێک جورئەت و بوێری شەفاعەت کردن ناکات لەبەردەمی اللە بۆ بەندەکانی لەبەردەمی ئەوکەسەی کەوا بەڕەحم و میھرەبانترە لەو بۆ بەندەکانی؛ کەوا اللە ی ارحم الراحمینی لەھەموو میھرەبانان میھرەبانترە، جا ئەوانەی کەوا اللە ئیزنیان دەدات بەقسەکردن لەگەڵ پەروەردگار لەو لە اللە ترس و پارێزگارانە نین کەوا لەھاوەڵانی بەھەشتن ئەوانەی کەوا ھەوڵ و تێکۆشان دەکەن بۆ ھاتنەجێی نیعنەتێکی ماددی لە نیعمەتی بەھەشت؛ ئەوانە خاوەنی قسەکردن نین لەلای اللە ی ڕەحمانەوە لەو ڕۆژەی کەوا خەڵکی ھەڵدەستنەوە بۆ لای پەروەردگاری ھەموو جیھان، بەپشتڕاستکردنەوەی ئەو فەرموودەیەی اللە ی گەورە: {إِنَّ لِلْمُتَّقِينَ مَفَازًا ﴿٣١﴾ حَدَائِقَ وَأَعْنَابًا ﴿٣٢﴾ وَكَوَاعِبَ أَتْرَ‌ابًا ﴿٣٣﴾ وَكَأْسًا دِهَاقًا ﴿٣٤﴾ لَّا يَسْمَعُونَ فِيهَا لَغْوًا وَلَا كِذَّابًا ﴿٣٥﴾ جَزَاءً مِّن رَّ‌بِّكَ عَطَاءً حِسَابًا ﴿٣٦﴾ ربّ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْ‌ضِ وَمَا بَيْنَهُمَا الرَّ‌حْمَـٰنِ لَا يَمْلِكُونَ مِنْهُ خِطَابًا ﴿٣٧﴾ يَوْمَ يَقُومُ الرُّ‌وحُ وَالْمَلَائِكَةُ صَفًّا لَّا يَتَكَلَّمُونَ إِلَّا مَنْ أَذِنَ لَهُ الرَّ‌حْمَـٰنُ وَقَالَ صَوَابًا ﴿٣٨﴾ ذَٰلِكَ الْيَوْمُ الحقّ فَمَن شَاءَ اتَّخَذَ إِلَىٰ رَ‌بِّهِ مَآبًا ﴿٣٩﴾ إِنَّا أَنذَرْ‌نَاكُمْ عَذَابًا قَرِ‌يبًا يَوْمَ يَنظُرُ‌ الْمَرْ‌ءُ مَا قَدَّمَتْ يَدَاهُ وَيَقُولُ الْكَافِرُ‌ يَا لَيْتَنِي كُنتُ تُرَ‌ابًا ﴿٤٠﴾} صدق الله العظيم [النبأ].
واته‌/ به‌ڕاستی بۆ پارێزگاران سه‌رفرازی و خۆشی و شادی و کامه‌رانی فراوان ئاماده‌یه‌ (٣١) چه‌نده‌ها باخچه‌ی جوان و جۆری ترێ (٣٢) (له‌و جێگه و ڕێگه خۆشانه‌دا هاوسه‌ر و هاوده‌می) ئافره‌تانی سینه جوان و (دیمه جوان) هاوته‌مه‌ن ئاماده‌یه‌ (٣٣) له‌گه‌ڵ کاسه‌ی پڕ له شه‌رابی تایبه‌تیدا (٣٤) له‌و به‌هه‌شته‌دا هیچ جۆره قسه‌یه‌کی پڕو پووچ و درۆ و ده‌له‌سه‌یه‌ک نابیستن (٣٥) ئه‌مه‌ش هه‌مووی پاداشتێکه له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگارته‌وه به‌خششێکه به حسابێکی ورد ده‌به‌خشرێت (٣٦) ‎ (له‌لایه‌ن) په‌روه‌ردگاری میهره‌بانی ئاسمانه‌کان و زه‌وی و هه‌رچی له نێوانیاندا هه‌یه‌ (ئه‌و ڕۆژه‌) ناتوانێن له‌به‌رده‌م زاتی په‌روه‌ردگاردا بدوێن (٣٧) ڕۆژێک دێت جوبڕه‌ئیل و فریشته‌کان به ڕیز ده‌وه‌ستن و ورته‌یان لێنایه‌ت و هیچ قسه ناکه‌ن مه‌گه‌ر ئه‌وه‌یان که اللە ی میهره‌بان مۆڵه‌تی بدات قسه‌ی جوان و به‌جێ پێشکه‌ش بکات (٣٨) ئه‌و ڕۆژه ڕۆژێکی حه‌ق و ڕاسته و به‌ڕێوه‌یه‌ جا ئه‌وه‌ی ده‌یه‌وێت با به‌ره‌و لای په‌روه‌ردگاری ڕێگه بگرێته به‌ر (٣٩) به‌ڕاستی ئێمه ئێوه‌مان ئاگادار کردووه له‌وه‌ی که سزایه‌کی نزیک به‌ڕێوه‌یه‌ ئه‌و ڕۆژه ڕۆژێکه که ئاده‌میزاد سه‌یری ده‌ستپێشخه‌ری خۆی ده‌کات بێباوەڕیش ده‌ڵێت خۆزگه هه‌ر خاک بوومایه (ئاوا زیندوو نه‌کرامایه‌ته‌وه و گیرم نه‌خواردایه‌) (٤٠).

وەئەی برای بەڕێزم، اللە ڕاوەستاوو جێگیرت بکات لەسەر ڕێگای ڕاست جا پرسیارم لێ کردی بە اللە ی گەورە ئایا اللە ت خۆشتر دەوێت بە زیاترو گەورەترو توندترە لەخۆشەوستیەکەت بۆ ھەموو شتێک لەدنیاو دوایی؟ جا ئەگەر خۆشەویستەکەم لەبەر اللە باوکی یوسف وتی: "اللھم بەڵێ، اللە ش زانایە بەوەی کەوا لە دڵی عەبدەکەیدا ھەیە ئەی ناصر محمد جا ھیچ پێویست بە سوێندخواردنی باوکی یوسف ناکات بەوەی سوێند بخوات و بڵێت اللە خۆشەویسترە لە دڵەکەی لەھەموو شتێک زیاترلەدنیاودوایی اللە ش زانایە بەوەی کەوا لەنەفسی عەبدەکەیدا ھەیە".

جا لەپاش ئەوە ئیمام مەھدی ناصر محمد وەڵامی دەداتەوەو دەڵێم: جا ئایا دەبینی بەوەی کەوا بەڕاستی تۆ دواتر ئاسودەو خۆشحاڵ و کامەران دەبی لە نیعمەتەکانی بەھەشت لەکاتێکدا خۆشەویسترین کەس و شتیش لەنافستدا ھێشتا متحسرو خەفەتبارە لەسەر بەندە گومڕایەکانی ئەوانەی کەوا اللە بەھیلاکی بردن و ھێشتاکەش ھەر لەسەر گومڕاییەکەیانن؟ لەوەیە باوکی یوسف بیەوئت بڵێت: "جا کێ بەتۆی وتووە بەوەی کەوا اللە متحسرو خەفەتبارە لەسەر بەندە گومڕایەکانی؟". جا لەپاش ئەوە ناصر محمد وەڵامت دەداتەوەو دەڵێم: ئەی باوکی یوسف ئەگەر بێتو منداڵەکەت ھەزار ساڵ سەرپێچی و خراپەت لەگەڵ بکات و گوێڕایەڵی فەرمانەکانت نەبێت جا لەپاش ئەوە اللە فەرمانی کرد کەوا بیخەنە ناو ئاگری دۆزەخەوە جا لەپاش ئەوە باوکی یوسفیش سەری ھەڵکێشا بەسەر ئەھلی ئاگری دۆزەخدا جا منداڵەکەی بینی وا ھاواردەکات لە ئاگری دۆزەخداو دەڵێت: خۆزیا سەرپێچی پەروەردگارەکەم و باوکم نەکردبایە، جا ئەوە بێنە پێش چاو مەودای ئەو حەسرەت و خەفەتباریە چەندە کە نەفستدا ھەیە لەسەر منداڵەکەت ئەی باوکی یوسف، اللە قەدەری ئەوە نەکات، کەواتە گەورەیی حەسرەتی خەفەتباری اللە ی ارحم الراحمینی لەھەموو میھرەبانان میھرەبانتر بێنە پێش چاو لە نەفسەکەی.

وەئەی خۆشەویستەکەم لەبەر اللە باوکی یوسف، بەڕاستی حەسرەتی خەفەتباری لەنەفسی اللە لەسەر بەندەکانی ڕوونادات لەنەفسیدا لەکاتێکدا ئەوان ھێشتا ھەر لەسەر گومڕاییەکەیان سورو پێداگیربن و ڕوو وەربگێڕن لەوەی کەوا شوێنی پێغەمبەرەکانی لای پەروەردگارەکەیان بکەون، نەخێر بەڵکو حەسرەتی خەفەتباریەکە لەنەفسی پەروەردگار لەدوای ھاتنی حەسرەتی پەشیمانی لەنەفسی بەندەکانیدا ڕوودەدات لەسەر ئەو لادان و سەرپێچیانەی کەوا دەیانکرد لەفەرمانی پەروەردگارەکەیان ھەتا ئەوکاتەی کەوا سزاکەیان بۆ ھات جا لەدوای بەھیلاک چونیان پەشیمان بوونەتەوە جا ھەموو یەکێکیان لەوان دەڵێن ئای داخ و حەسرەتی پەشیمانی لەسەر ئەو لادان و سەرپێچیانەی کەوا دەمکرد لە فەرمانەکانی اللە، وەکو اللە ی گەورە فەرموویەتی: {قُلْ يَا عِبَادِيَ الَّذِينَ أَسْرَ‌فُوا عَلَىٰ أَنفُسِهِمْ لَا تَقْنَطُوا مِن رَّ‌حْمَةِ اللَّـهِ إِنَّ اللَّـهَ يَغْفِرُ‌ الذُّنُوبَ جَمِيعًا إِنَّهُ هُوَ الْغَفُورُ‌ الرَّ‌حِيمُ ﴿٥٣﴾ وَأَنِيبُوا إِلَىٰ رَ‌بِّكُمْ وَأَسْلِمُوا لَهُ مِن قَبْلِ أَن يَأْتِيَكُمُ الْعَذَابُ ثُمَّ لَا تُنصَرُ‌ونَ ﴿٥٤﴾ وَاتَّبِعُوا أَحْسَنَ مَا أُنزِلَ إِلَيْكُم مِّن رَّ‌بِّكُم مِّن قَبْلِ أَن يَأْتِيَكُمُ الْعَذَابُ بَغْتَةً وَأَنتُمْ لَا تَشْعُرُ‌ونَ ﴿٥٥﴾ أَن تَقُولَ نَفْسٌ يَا حَسْرَ‌تَىٰ عَلَىٰ مَا فَرَّ‌طتُ فِي جَنبِ اللَّـهِ وَإِن كُنتُ لَمِنَ السَّاخِرِ‌ينَ ﴿٥٦﴾} صدق الله العظيم [الزمر].
واتە/ بڵێ اللە ده‌فه‌رموێت ئه‌ی به‌نده‌کانم ئه‌وانه‌ی که خۆتان گوناهبار کردووه و هه‌ڵه‌تان زۆره‌ نائومێد مه‌بن له ڕه‌حمه‌تی اللە به‌ڕاستی اللە له‌هه‌موو گوناهو هه‌ڵه‌کانتان خۆش ده‌بێت چونکه بێگومان اللە زۆر لێخۆشبوو لێبورده‌یه و زۆر به سۆزو میهره‌بانیشه‌ (٥٣) هه‌میشه و به‌رده‌وام دڵتان لای اللە بێت و بگه‌ڕێنه‌وه بۆ لای په‌روه‌ردگارتان و خۆتان به‌ گه‌وره‌ مه‌گرن له‌به‌رامبه‌ر هه‌قداو ته‌سلیم وملكه‌چی بن پێش ئه‌وه‌ی که سزای اللە یه‌خه‌تان بگرێت له‌وه‌ودواش سه‌رکه‌توو نابن وکه‌س نابێت به‌رگریتان لێ بکات وسه‌رتان بخات (٥٤) به‌رده‌وام شوێنی چاكترینی ئه‌وه‌ بکه‌ون که له‌لایه‌ن اللە وە ڕه‌وانه‌کراوه بۆتان پێش ئه‌وه‌ی سزاو ئازاری کتوپڕ یه‌خه‌تان پێبگرێت وله‌کاتێکدا ئێوه هه‌ست به نزیکی سزاکه نه‌که‌ن (٥٥) نه‌وه‌کو یه‌کێک بڵێت داخ و په‌شیمانی بۆ ئه‌و هه‌موو لادان و نادروستیانه‌ی که کردم له فه‌رمان و به‌رنامه‌ی اللە دا بێگومان له‌و که‌سانه‌ش بووم که گاڵته‌یان ده‌کرد (٥٦).

وەئەمەش لەساتی ڕوودانی سزاکەیە لەلایەن پەروەردگارەوە جا لەپاش ئەوە پەشیمانیەکە ڕوودەدات لە نەفسی بەندەکان وەلەپاش ئەوەش حەسرەتی خەفەتباری دێت لەنەفسی اللە لەسەر ئەو بەندانەی کەوا ستەمیان لەنەفسی خۆیان کردووە، اللە ی گەورەش فەرموویەتی: {إِن كَانَتْ إِلَّا صَيْحَةً وَاحِدَةً فَإِذَا هُمْ خَامِدُونَ ﴿٢٩﴾ يَا حَسْرَ‌ةً عَلَى الْعِبَادِ مَا يَأْتِيهِم مِّن رَّ‌سُولٍ إِلَّا كَانُوا بِهِ يَسْتَهْزِئُونَ ﴿٣٠﴾ أَلَمْ يَرَ‌وْا كَمْ أَهْلَكْنَا قَبْلَهُم مِّنَ الْقُرُ‌ونِ أَنَّهُمْ إِلَيْهِمْ لَا يَرْ‌جِعُونَ ﴿٣١﴾} صدق الله العظيم [يس].
واتە/ به‌ڵکو ته‌نها گرتن و كاره‌ساتێكی له‌ناوبه‌رو به‌هێز نه‌بێت هیچی تر نه‌بوو جا ئه‌وان ده‌ستبه جێ مردن خامۆش بوون (٢٩) (اللە ی گه‌وره‌ دوای له‌ناوبردنیان وگه‌یشتن به‌رادده‌ی په‌شیمانی ئه‌وانیش دوای له‌ناوبردنه‌كه‌ ئینجا بۆیان ده‌فه‌رموێت) ئای حه‌سره‌تی خەفەتباری بۆ سەر به‌نده‌كان‌ هیچ پێغه‌مبه‌رێکیان بۆ نایه‌ت که ئه‌وان گاڵته‌ی پێنه‌که‌ن (٣٠) ئایه ئه‌وه سه‌رنجیان نه‌داوه چه‌نده‌ها هۆزی پێش ئه‌مانمان له‌ناو بردووه‌ خۆ ئەوان ناگه‌رێنه‌وه نا‌ویان و ناگه‌رێنه‌وه بۆ دنیا (٣١).

وەھۆکاری حەسرەتی خەفەتباریەکەی اللە ش لەسەریان ئەوەیە چونکە بەڕاستی ئەوان پەشیمان بوونەتەوە جا ھەر یەکێکیان لەوان دەڵێت: {وَيَوْمَ يَعَضُّ الظَّالِمُ عَلَىٰ يَدَيْهِ يَقُولُ يَا لَيْتَنِي اتَّخَذْتُ مَعَ الرَّ‌سُولِ سَبِيلًا ﴿٢٧﴾ يَا وَيْلَتَىٰ لَيْتَنِي لَمْ أَتَّخِذْ فُلَانًا خَلِيلًا ﴿٢٨﴾ لَّقَدْ أَضَلَّنِي عَنِ الذِّكْرِ‌ بَعْدَ إِذْ جَاءَنِي وَكَانَ الشَّيْطَانُ لِلْإِنسَانِ خَذُولًا ﴿٢٩﴾} صدق الله العظيم [الفرقان].
واتە/ ڕۆژێک دێت سته‌مکار قه‌پ ده‌کات به‌هه‌ردوو ده‌ستی خۆیدا وگاز له هه‌ردوو ده‌ستی خۆی ده‌گرێت (له په‌شیمانیدا و) ده‌ڵێت خۆزگه له‌گه‌ڵ پێغه‌مبه‌ردا ڕێبازی ئیمانم بگرتایه (27) مه‌رگ بۆ خۆم خۆزگه فڵان که‌سم نه‌کردایه‌ته هاوه‌ڵ و دۆستی خۆم (چونکه سه‌ری لێشێواندم) (28) به‌ڕاستی گومڕاو وێلی کردم له به‌رنامه‌ی اللە دوای ئه‌وه‌ی پێم ڕاگه‌یه‌نرا بوو وە شه‌یتان هه‌میشه و به‌رده‌وام هانی مرۆڤ ده‌دات بۆ گوناهو تاوان، له‌کاتی ته‌نگانه‌شدا پشتی به‌رده‌دات (29).

کەواتە ئەی خۆشەویستەکەم لەبەر اللە باوکی یوسف، ئێمە گەلێکین کەوا اللە خۆشمانی دەوێت و ئێمەش ئەومان خۆشدەوێت ھەوڵ و کۆشش دەکەین بۆ ھیدایەتدرانی ھەموو خەڵکی جیھان بە ھەموو حیلەو وەسیلەو ھۆکارێک تا اللە ھیدایەتیان بدات بەھۆی ئێمەوە جا خۆشحاڵی لەنەفسی اللە بھینینە جێ لەبەرئەوەی اللە خۆشحاڵ دەبێت بە تۆبەو گەڕانەوەی بەندەکانی بە خۆشحاڵ بوونیکی گەورە ئەوەشی شاردۆتەوە لەنەفسی خۆی، ئێمەش ئەو گەلەین کەوا اللە خۆشمانی دەوێت و ئێمەش ئەومان خۆشدەوێت (قوم يحبّهم الله ويحبّونه) ھەوڵ و کۆشش دەکەین بۆ ھاتنەجێی ڕازیبوونی اللە لەنەفسی خۆی وە دەشبینین لەکتێبی اللە دا بەوەی کەوا بەڕاستی بەکوفرو بێباوەڕی بەندەکانی ڕازی نابێت بەڵکو ڕازی دەبێت بە شوکرو سوپاسگوزاریەکەیان بۆ پەروەردگارەکەیان، بەپشتڕسستکردنەوەی ئەو فەرموودەیەی اللە ی گەورە: {إِن تَكْفُرُوا فَإِنَّ اللَّهَ غَنِيٌّ عَنكُمْ وَلا يَرْضَى لِعِبَادِهِ الْكُفْرَ وَإِن تَشْكُرُوا يَرْضَهُ لَكُمْ} صدق الله العظيم [الزمر:7].
واتە/ ئەگه‌ر خۆتان بێ باوه‌ڕ بکه‌ن بێگومان اللە بێ نیازه لێتان، هه‌رچه‌نده ڕازی نابێت که به‌نده‌کانی بێ باوه‌ڕبن‌ به‌ڵام ئه‌گه‌ر ڕێبازی سو‌پاسگوزاری بگرنه به‌ر ئەوا به‌وەتان ڕازی ده‌بێت.

وەئەی پیاو، جا ئایا دەبینی بەوەی کەوا ئیمام مەھدی ناصر محمد و شوێنکەوتووەکانی بەڕاستی گومڕابووبن لەڕێگای ڕاست لەبەرئەوەی بەدوای ھاتنەجێی ڕازیبونی اللە کەوتوون وەکو غایەو ئامانج نەک وەکو وەسیلەو ھۆکار بۆ ھاتنەجێی بەھەشت؟ ھەرچەندە کەوا زیاتریشمان پێ نیشان بدرێت جا ھەرگیز ئەوە توشی فیتنەمان ناکات بەئیزنی اللە لە ھاتنەجێی نیعمەتە ھەرە گەورەکە (النّعيم الأعظم) کەوا گەورەترە لەھەموو نیعمەتەکانی بەھەشت جا اللە ڕازیبێت لەنەفسی خۆی و حەسرەتی خەفەتباریەکەی بڕوات و نەمێنێت لەدوای ئەوەی کەوا بەندەکانی دەخاتە ناو ڕەحمەت و میھرەبانیەکەی خۆیەوە تەنھا شەیتانە جن و بەشەرەکان نەبن ئەوانەی کەوا بێ ئومێدبوونە لەڕەحمەت و میھرەبانیەکەی اللە ھەروەکو چۆن کافری گۆڕستانەکان بێ ئومێدبوونە، جا لەپاش ئەوە دژایەتی اللە و دۆست و یاوەرەکانی دەکەن لەکاتێکیشدا دەزانن ئەوە حەقە بەڵام ڕقیان لەحەق دەبێتەوە، ئەگەر ڕێگای ڕزگاری و ڕێنمایی ببینن ئەوا نایگرنە بەر خۆ ئه‌گه‌ر ڕێبازی گومڕایی ببینن ئه‌وه ده‌یگرنه به‌رو په‌یڕه‌وی ده‌که‌ن، وەدەیانەوێت کەوا نوری اللە بکوژێننەوە لەدوای ئەوەی کەوا بۆێان ڕوون بۆتەوە بەوەی حەقە لەپەروەردگارەکەیانەوە، وە ئەگەر بھاتبا تۆبەیان کردبووایە بۆ لای اللە بە ڕاستی و دروستیەوە ئەوا اللە تۆبەو گەڕانەوەکەیانی لێوەردەگرتن و لێشیان خۆشدەبوو، بەڵام ئەوان ستەمیان لەنەفسی خۆیان کردووە بە بێ ئومێدبوون لە ڕەحمەت و میھرەبانیەکەی اللە ش ارحم الراحمینی لەھەموو میھرەبانان میھرەبانتر، جا اللە ستەمی لێنەکردوون بەڵکو ئەوان خۆیان ستەمیان لەنەفسی خۆیان کردووە.

بەھەرحاڵ جا بەڕاستی ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی بەخێرھاتنی بەڕێز شێخ باوکی یوسف دەکات، جا زۆر بەخێرھاتنی کەسایەتی بەڕێزتان دەکەم بۆ مێزی گفتوگۆی جیھانی مەھی چاوەڕوانکراو بەر لەدەرکەوتن لەماڵپەڕی ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی (منتديات البشرى الإسلامية)، وەئەی بەسەرخەرە خۆشەویستەکانم ھێشتا ئێمە ئامۆژگاریتان دەکەین بە وەی کەوا اللە پێی ئامۆژگاری کردوون لەمحکەمی کتێبەکەی: {دْعُ إِلَىٰ سَبِيلِ رَبِّكَ بِالْحِكْمَةِ وَالْمَوْعِظَةِ الْحَسَنَةِ ۖ وَجَادِلْهُم بِالَّتِي هِيَ أَحْسَنُ ۚ إِنَّ رَبَّكَ هُوَ أَعْلَمُ بِمَن ضَلَّ عَن سَبِيلِهِ ۖ وَهُوَ أَعْلَمُ بِالْمُهْتَدِينَ ﴿١٢٥﴾} صدق الله العظيم [النحل].
واته‌/ بانگه‌واز بکه بۆ لای ڕێبازی په‌روه‌ردگارت به‌حیکمه‌ت و دانایی و ئامۆژگاری جوان و به‌جێ وه‌ گفتو گۆو موجاده‌له‌یان له‌گه‌ڵ بكه‌ به‌جوانترین شێوه بەڕاستی پەروەردگارەت زانایە بەوەی کەوا لەڕێگاکەیدا گومڕا دەبێت وە زاناشە بە ھیدایەتدراوان.

وسلامٌ على المرسَلين، والحمد لله ربّ العالمين ..
براتان؛ ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی.
______________