ئیمام ناصر محمد یەمانی
25 - 11 - 1430 کۆچی
13 - 11 - 2009 زایینی
02:52 بەیانی
[بۆ بەدواداچوونی بەستەری سەرەکی بەشداری بەیانەکە]
https://nasser-alyamani.org/showthread.php?p=5570
ــــــــــــــــــــــــ


سوننەت بریتی یە لە بەیان بۆ ھەندێک لە ئایەتەکانی کتێب و بەکردەیی بۆ خەڵکی دەگوازرێتەوەو دەمێنێتەوە..

دروودو سڵاو لەسەر نێردراوو پێغەمبەرەکان سوپاس و ستایشیش بۆ اللە ی پەروەردگاری هەموو جیهان..
برای بەڕێزم خۆشەویستی دڵم باوکی محمد کەعبی بارک اللە فیک وە تۆو ھەموو پشتیوانە چاکەکارە پێشکەوتووەکانیش جێگیرو ڕاوەستاو بکات لەسەر ڕێگای ڕاست و دروست، وە سەبارەت بەم فەرموودە حەقەیە: [إني تارك فيكم ما أن تمسكتم به لا تضلوا بعدي أبداً كتاب الله وسُنتي].
واتە [من دوو شتم بۆ بەجێ ھێشتوون کە ئەگەر دەستیان پێوەبگرن ئەوا ھەرگیز لەدوای مندا گومڕا نابن ئەوانیش کتێبی اللە و سوننەتەکەمە].

ئاگاداربە سوننەت بریتی یە لە بەیان بۆ ھەندێک لە ئایەتەکانی کتێب و بەکردەیی بۆ خەڵکی دەگوازرێتەوەو دەمێنێتەوە لەبەرئەوەی بەیانەکەی کردەیی (عەمەلی) یە بۆ خەڵکی ھەموویان، جا سوێند بە اللە ئەگەر ئەوان پابەند بوبان بە فەرمانەکەی محمد پێغەمبەری اللە- دروودو سڵاوی اللە لەسەرخۆی و کەس و کارەکەی - بەنەنوسینەوەی فەرموودەکان ئەوا شەیتانە بەشەرەکان ھیچ نەیاندەتوانی گومڕایان بکەن لەبەرئەوەی سوننەت دواتر بەکردەیی خەڵکی دەیگوازنەوە جا ناسراو دەبێت لەلای موسڵمانان بەوەی چۆن نوێژ دەکەن، وە چۆن زەکات دەدەن، وەچۆن بەڕۆژوو دەبن، وە چۆن حەج دەکەن، جا ئەوە بە کردەیی دەیگوازنەوە بە جێبەجێکردنی لە نەوەیەکەوە بۆ نەوەیەکی تر، بەڵام لەوکاتەی ئەوان پێچەوانەی فەرمانەکەی پێغەمبەری اللە یان کرد - دروودو سڵاوی اللە لەسەرخۆی و کەس و کارەکەی -جا فەرمودەکانیان نووسیەوە لەدوای وەفاتی پێغەمبەر - دروودو سڵاوی اللە لەسەرخۆی و کەس و کارەکەی - بەچەند ساڵێكی زۆر جا لەپاش ئەوە هەل ھاتە پێش بۆ دوژمنانی اللە لەوەی بەپیلانێکی زۆر ووردو شاراوە دەستکاری فەرموودەکان بکەن و ھەڵیببەستن تاکو ڕێگری لە خەڵکی بکەن لە بەدواکەوتنی ڕێگای ڕاست بە چەند فەرموودەیەک کە پێغەمبەری اللە نەیوتوون- دروودو سڵاوی اللە لەسەرخۆی و کەس و کارەکەی - تاکو دەریان بهێنن لە سوننەتی کردەیی بۆ سوننەتی خوێندراوە جا زانایانی ئوممەت بەدوای سوننەتی دەستکاریکراوو شێوێندراو کەوتن لەکاتێکیشدا نازانن جا گومڕاو سەرلێشێواو بوون و خەڵکیشیان گومڕاکرد مەگەر تەنھا ئەوەی اللە ڕەحمی پێکردبێت.

وە سەبارەت بە ڕێگریکردنی محمد پێغەمبەری اللە - دروودو سڵاوی اللە لەسەرخۆی و کەس و کارەکەی - لەنووسینەوەی فەرموودەکانی سوننەت ھۆکارەکەی ئەوەیە لەبەرئەوەی اللە فێری کردو پێی ڕاگەیاند کە دەستەیەک ھەن لەڕواڵەتدا باوەڕدارن و باوەڕەکەیان ئاشکرا دەکەن و بێباوەڕیەکەشیان دەشارنەوەو فێڵبازن جا بەپیلانێکی زۆر ووردو نھێنیەوە دەستکاری فەرموودەکان دەکەن و ھەڵیدەبەستن بە پێغەمبەر کە پێغەمبەر نەیوتوون دروودو سڵاو لەسەرخۆی و کەس و کارەکەی بەم شێوەیە دەیانەوێت موسڵمانان گومڕاو سەرلێشێواو بکەن بە گومڕاکردن و سەرلێشێواویەکی دوور لەڕێی فەرموودەکانی سوننەتی نەبەویەوە. اللە ی پایەبەرزیش فەرموویەتی: {وَيَقُولُونَ طَاعَةٌ فَإِذَا بَرَزُوا مِنْ عِندِكَ بَيَّتَ طَائِفَةٌ مِّنْهُمْ غَيْرَ الَّذِي تَقُولُ ۖ وَاللَّـهُ يَكْتُبُ مَا يُبَيِّتُونَ} صدق الله العظيم [النساء:81].

ھەر لەبەرئەمەش محمد پێغەمبەری اللە - دروودو سڵاوی اللە لەسەرخۆی و کەس و کارەکەی - دەیویست موسڵمانان دووربخاتەوە لە فیتنەی شەیتانە بەشەرەکان ئەوانەی لەڕواڵەتدا باوەڕدارن و باوەڕەکەیان ئاشکرا دەکەن و بێباوەڕیەکەشیان دەشارنەوەو فێڵبازن وەھەر لەبەرئەمەش فەرمانی بە موسڵمانان کردووە بە نەنووسینەوەی فەرموودەکان وە بەمەش گەرەنتی ئەوە دەکرێت کە شەیتانە بەشەرەکان ھەرگیزاو ھەرگیز نەتوانن توشی فیتنەیان بکەن لەڕێی فەرموودە ھەڵبەستراوەکانەوە لەسوننەتی نەبەوی جا سوننەت دەبێتە جێبەجێکردنێکی كردەیی (عەمەلی) کە موسڵمانان دەیگوازنەوە لە نەوەیەکەوە بۆ نەوەیەک وە قورئانیش پارێزراوە لە تەحریف و دەستکاریکردن و شێواندن، بەڵام پێچەوانەو سەرپێچی فەرمانەکەی اللە و پێغەمبەرەکەیان کردو فەرموودەکانیان نووسیەوە پاشانیش هەل ھاتە پێشەوەو ئاسان بوو بۆ شەیتانە بەشەرەکان بە دانانی ئەم فەرموودانەی کە پێشتر بەپیلانێکی زۆر ووردو شاراوەو نھێنیەوە دەستکاریان کردبوون و ھەڵیان بەستابوون، پاشان موسڵمانانیان ھەڵگەڕاندنەوە لەدوای باوەڕھێنانەکەیان بۆ بێباوەڕی.

وەھا ئەوە ئێوە دەبینن بەوەی ناصر محمد یەمانی چەندە بانگتان دەکات بەشەوو ڕۆژ لەڕێی ئەم ئامێری ھەواڵەوەو دەڵێت: ئەی گەلی بەشەر شوێنی زیکر (قورئان) ی پارێزراو لەتەحریف و دەستکاری بکەون؛ کە پەیامی اللە یە بۆ سەرجەم خەڵکی، جا لەگەڵ ئەوەشدا یەکەم کەس کە ڕێگری لەمەھدی چاوەڕوانکراو دەکات بریتی بوون لەموسڵمانان و وتیان: "بەڵکو تۆ درۆزنێکی خراپەکاری و مەھدی چاوەڕوانکراو نیت جا چۆن فەرمانمان پێدەکەی بەوەی شوێنی زیکری (قورئان) بکەوین و واز لەسوننەتی محمد پێغەمبەری اللە بھێنین دروودو سڵاوی اللە لەسەرخۆی و کەس و کارەکەی؟". پاشان مەھدی چاوەڕوانکراو وەڵامی دانەوەو وتی: پەنا دەگرم بە اللە بەوەی لە نەزانان بم؛ بەڵکو منی مەھدی چاوەڕوانکراو دەستم گرتووە بە کتێبەکەی اللە و سوننەتی حەق، بەڵکو تەنھا کوفر دەکەم بەوەی دژو پێچەوانەو مخالفی مەحکەمی قورئانە لەسوننەتی نەبەویدا ئەمەش بەگوێرەی فەتواکەی اللە لە مەحکەمی کتێبەکەی بەوەی دەفەرموێت ئەوەی دژو مخالف و پێچەوانەی مەحکەمی قورئان بێت لەفەرموودەکانی سوننەتدا ئەوا بەدڵنیاییەوە ئەم فەرمودەیە لەلایەن جگە لە اللە وەیە بەو مانایەی لەلایەن شەیتانی نەفرەت لێکراوەوەیە، ئەوەش لەبەرئەوەی قورئان و سوننەتی بەیان ھەردووکیان ھەمووی لەلایەن اللە ی ڕەحمانەوەیە جا ناکرێت و نابێت و نەبووە بۆ سوننەتی بەیان مخالف و دژو پێچەوانەی مەحکەمی قورئان بێت جا ئاگاداربن لەقورئاندا جیاکەرەوە ھەیە لەنێوان حەق و بەتاڵ بەڵام زانایانی ئوممەت تاکو ئەم کاتژمێرەش لەدەرچوونی ئەم وەڵامەم ھێشتا ھەر پشتھەڵکەرن لە بانگەوازەکەی مەھدی چاوەڕوانکراو بۆ لای حوکم کردن بە کتێبەکەی اللە، وە ئایا دەشزانن لەبەرچی یە؟ ئەمە لەبەرئەوەی ئەوان دەزانن من دواتر پێچەوانەیان دەکەم لە زۆرێک لەوانەی ئەوان لەسەرین ھەر لەبەرئەوەش بانگەوازەکەی مەھدی چاوەڕوانکراو سەرسامی نەکردوون بۆ بەدواکەوتنی زیکری کتێب و حوکم کردن بۆ لای! ئایا نازانن بەوەی من ڕاسپێردراوم بە بەیانی قورئان ھەروەکو چۆن محمد پێغەمبەری اللە بۆ خەڵکی ڕوونیدەکردەوە - دروودو سڵاوی اللە لەسەرخۆی و کەس و کارەکەی - جا موسڵمانان دەگەڕێنمەوە بۆ سەر پێڕەوی نبوەتی یەکەم ھەروەکو چۆن موسڵمانان لەسەری بوون لەسەردەمی محمد پێغەمبەری اللە دروودو سڵاوی اللە لەسەرخۆی و کەس و کارەکەی؟ بێگومان ڕاستیش دەکەین.

وە منی مەھدی چاوەڕوانکراو بڕوام بە قورئان و سوننەتی بەیانیش ھەیە وە بەڵگەشتان بۆ دەھێنم لە سوننەتی بەیان لە خودی قورئان، جا ئاگاداربن سوێند بەو اللە یەی کەوا ھیچ پەرستراوێک نیە جگە لەئەو نەبێت ئەگەر بێتو زانایانی ئوممەت وەڵامی بانگەوازی حوکم کردن بۆ لای کتێبەکەی اللە بدەنەوە ئەوا بەحەق توشی سەرسامیەکی سەرسورھێنەر دەبنەوە بەجۆرێک ھەروەکو بڵێی ئەمڕۆ قورئانیان بەسەردا دابەزیبێت لەبەرئەوەی تێیدەگەن و دەیزانن و عەقڵیان دەخاتە کار بەڵام زۆربەی خەڵکی سوپاس گوزارنین.

جا ئەی ئوممەتی مەھدی چاوەڕوانکراو لەسەردەمەکەی و قەدەرە دیاریکراوەکەی لە دێڕە نوسراوەکانی کتێبەکەی اللە بەڕاستی اللە منەتی بەسەر ئێوەدا کردووە بەوەی مەھدی چاوەڕوانکراوی لە نەوەی ئەم ئوممەتەدا ڕەوانەکردووە جا ئایا نابن بە کەسانێکی سوپاسگوزار؟

وەئەی ئوممەتی ئیسلام چۆن بەدڵنیاییەوە مەھدی چاوەڕوانکراو فەتواتان بۆ دەدات بەوەی ڕەوانیە بۆ ئێوە فەتوا بدەن بە ئیجتیھادەوە بەبێ زانست پاشانیش ئەو خۆی بێت درۆو بوختان ھەڵببەستێت لەسەر اللە و بڵێت مەھدی چاوەڕواکراوە ئەگەر بێتو ئەو بەڕاستی مەھدی چاوەڕوانکراو نەبێت ئەگەر بینیتان بەدڵنیاییەوە اللە پشتگیری کردووە بە دەسەڵاتی زانست؟ جا چۆن نورو تاریکاییەکان کۆدەبنەوە ئەی قەوم ئایا تێناگەن؟

جا ئاگاداربن سوێند بە اللە بەڕاستی ئینتەرنێت نیعمەتێکی گەورەیە لەلایەن اللە وە، جا بانگەوازە نوسراوەکەی مەھدی چاوەڕوانکراوو بەڵگە نوسراوەکەی کەوا شەو ڕۆژ دەتواندرێت بخوێندرێتەوە چاکترە لەوەی بەیانێک بخوێنمەوە جا ئەوەی گوێی لێدەگرێت گوێی لێدەبێت و ئەوەشی فەرامۆشی دەکات دەڕوات؛ بەڵکو بەیانی پارێزراو شەوو ڕۆژ دەخوێندرێتەوە لەھەموو ناوچەو شوێنەکانەوە، وە ھەرچەندە بەھەزاران بەشەریش ئاگاداربوون بەسەریدا ھێشتاش ھەر بەسەر بەیانەکانی حەق بۆ زیکری کتێبەکەی اللە دەبینن و دەیخوێننەوە لە ماڵپەڕەکەی مەھدی چاوەڕوانکراو جا ھەندێکیان بەهەندێک ڕادەگەیەنن بەڵام بەداخەوە ھێشتا ھەر دڵنیانەبوون بەوەی ناصر محمد یەمانی بەڕاستی بریتی یە لەمەھدی چاوەڕوانکراو! بەو مانایەی ئەوان بەڕاستیان دانەناوەو بەدرۆشیان نەزانیوە جا ھێشتا زۆرێکیان ھەر لە دوودڵی و گوماندان بەوەی ئایا دەبێت ئەوە بەڕاستی مەھدی چاوەڕوانکراو بێت یان درۆزنێکی خراپەکارە؟ بەڵام مەھدی چاوەڕوانکراو دواتر لە ناخ و قوڵایی خۆتانەوە بە قسەیەکی بەپێزو ڕەوانەوە پێتان دەڵێت: ئەی خۆشەویستەکانم لەبەر خۆشەویستی اللە ئەی ھەموو موسڵمانان لە نێرو مێ، سوێند بە اللە من خۆشمدەوێن لەبەر اللە وە زەلیلم لەسەرتان جا لە ڕەقی و توندیەکەم مەترسن لە ھەندێک بەیانەکاندا بەڵکو من دەمەوێت لەتاریکاییەکان بتانبەم بەرەو نورو ڕۆشنایی، وە ھەرچی قسە بەپێزو ڕەوانەکەیە ئەوا بریتی یە لەوەی خۆتان تەنھا بکەن لەگەڵ پەروەردگارە تاک و بێ شەریکەکەتان لەخەڵوەتێکدا جا موناجات لەگەڵ اللە بکەن لەشوێنێک کەوا کەس گوێی لەموناجاتەکانتان نەبێت جگە لە اللە پاشان بە ملکەچی و دڵسۆزیەوە بپاڕێنەوەو بکڕوزێنەوە لەلای اللە جا بڵێن:

(ئەی اللە بەڕاستی تۆ حەقی بەڵێنەکەشت حەقە جا بمان نوسە لەگەڵ شاھێدەکان، ئەی اللە بەڕاستی تۆ دەزانی و بەندەکانت نازانن وە ئێمە ھیچ زانستێکمان نیە تەنھا ئەوە نەبێت کە تۆ فێرت کردووین بەڕاستی تۆ باڵادەست و داناو کاربەجێی، ئەی اللە ئەگەر دەزانی مەھدی چاوەڕوانکراو بەڕاستی بریتی یە لە ناصر محمد یەمانی ئەوا مەیکە بەھۆی حەسرەتی پەشیمانی لەسەر بەندەکەت، جا دواتر پەشیمان ببمەوە لەسەر ئەوەی نەبووم بە یەکێک لە شوێنکەوتووە پشتیوانە پێشکەوتووەکانی، جا ئەی اللە بینام بکە بە بەیانەکەی بۆ کتێب ھەتا ئەوکاتەی دەزانم ئەو بەحەق و ڕاست قسە دەکات وە ڕێنمایی دەکات بۆ ڕێگای ڕاست، ئەی اللە ئەگەر ئەو ڕێنمایی دەکات بۆ حەق و حەق لەگەڵ ئەودایە ئەوا ئەی اللە دڵم ھیدایەت بدە بۆ بەدواکەوتنی حەق بەحەقی گوفتاری حەقی هیچ پەرستراوێک نیە جگە لە اللە نەبێت و محمدیش پێغەمبەری اللە یە دروودو سڵاوی اللە لەسەرخۆی و کەس و کارەکەی).

پاشان پاڕانەوەو کڕوزانەوەکە بەردەوام بێت ھەتا ئەوکاتەی دڵەکەی ملکەچ دەبێت و دەترسێت وە چاوەکانی فرمێسکی لێ دەبارێت جا لەناخ و دەروونیدا ھەست بەخۆشەویستیەکی گەورە دەکات بۆ ناصر محمد یەمانی، ئەمەش نیشانەی تەقوای ئیمام ناصر محمد یەمانیە بەوەی ئەو بانگ دەکات بۆ حەق وە ڕێنمایی دەکات بۆ ڕێگای ڕاست. بەپشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {إِنَّ الَّذِينَ آمَنُوا وَعَمِلُوا الصَّالِحَاتِ سَيَجْعَلُ لَهُمُ الرَّحْمَـٰنُ وُدًّا ﴿٩٦﴾ فَإِنَّمَا يَسَّرْنَاهُ بِلِسَانِكَ لِتُبَشِّرَ بِهِ الْمُتَّقِينَ وَتُنذِرَ بِهِ قَوْمًا لُّدًّا ﴿٩٧﴾} صدق الله العظيم [مريم].

وە بەڕاستی بینیم برایەکەم عبد الله ئیبن عەبدولعەزیز ئامۆژگاریتان دەکات دەربارەی ئیرەیی و حەسودی، جا ئەم پیاوە ڕاستی کرد جا بەڕاستی ھەندێک لەوانەی کە بەدوای حەق و ڕاستیدا دەگەڕێن لە مەھدی چاوەڕوانکراو ناگەڕێن تەنھا بۆ ئەوە نەبێت لەبەرئەوەی گومان دەبات لەوانەیە ئەوکەسە بریتی بێت لە مەھدی چاوەڕوانکراو ھەتا ئەوکاتەی حەق دەدۆزێتەوە جا ئەوکات شەیتان بەئیرەیی و حەسودی توشی خەتەرەی دەکات لەناخ و دەروونیدا جا نایەوێت بۆی ڕوون ببێتەوە بەوەی ناصر محمد یەمانی بریتی یە لەمەھدی چاوەڕوانکراو وە ئاواتی ئەوە دەکات ناصر محمد یەمانی مەھدی چاوەڕوانکراو نەبێت تاکو ھیواو ئاواتەکەی لەلای ھەر بەردەوام بێت بەوەی ئەو مەھدی چاوەڕوانکراوە، وە پاک و بێگەردی بۆ اللە جا ئایا پۆست و پلەوپایەکەی مەھدی چاوەڕوانکراو دەپەرستن یان اللە دەپەرستن ئەی ئەو گەلەی بەدوای حەق و ڕاستیدا دەگەڕێن! خۆزیا منیش سەربازێکی وون دەبووم لەڕێگای پەروەردگارەکەم جا من کاروباری پۆست و پلەو پایەی مەھدی چاوەڕوانکراوم لەلا گرنگ نیە، وە ئەی قەوم ئایا چیتان لە ڕازاوەیی و ماڵ و موڵک دەوێت؟ جا سوێند بە اللە ئەگەر دەتانزانی چێژ لە خۆشەویستیەکەی اللە و پێشبڕکێکردن لەسەر نزیکبوونەوەو خۆشەویستنەکەی چەندە ئەوا مەلەکوتی دنیاو دواییشتان تێھەڵدەدایە دوای خۆتانەوە وەھەرگیزیش ڕازی نەدەبوون بەجگە لە خۆشەویستیەکەی اللە و نزیکیەکەی و نیعمەتی ڕازبوونی نەفسەکەی بەبێ گۆڕینەوە بەشتێکی تر بۆ ھەمیشە.

وەئەی گەلی موسڵمانان ئایا دەتانەوێت اللە خۆشتانی بوێت؟ جا ببن بەکەسانێکی چاک و پاک کەوا دەبورن لەوانەی ستەمتان لێدەکەن وە بدەن بەوانەی پێتان دەدەن، وە بشدەن بەوانەی بێبەشتان دەکەن، وە ببن بەوانەی بەچاکەکاری و شێوازی جوان پاڵ بەهەڵەو خراپەکاریەوه دەنێن جا ئەو کاتە بەڕاستی گەورە دەبن لەڕوانگەی بەشەرەوە، پاشان اللە ی دروستکاری گەورەش شاھێدیتان بۆ دەدات بەوەی ئێوە لەسەر ڕەوشتێکی گەورەن، وە ئەمەش بریتی یە لە ڕەوشتی نێردراوو پێغەمبەرو بەندە نزیکەکان لە بەندەکانی اللە ئەوانە بریتین لەبەندەکانی اللە ی ڕەحمان ئەوانەی خۆیان بەگەورەنازانن و بەلەسەرخۆیی بەسەر زەویدا دەڕۆن وە ئەگەر نەزانەکان ئەوانیان دواند پێیان دەڵێن سەلامتان لێبێت و لێیان دەبوورن.

جا با ژیانتان لەپێناوی اللە بێت، جا ئاگاداربن سوێند بە اللە ئەوانەی ناژین لەپێناوی اللە ئەوا اللە یان نەناسیوە وە قەدرو ڕێزیشیان نەگرتووە بەو شێوەیەی حەق و ڕەوایە قەدرو ڕێزی بگیرێت، جا چیتان دەوێت لەم ژیانەو کەل و پەل و خۆشیەکانی؟ جا شوێنم بکەون ئەوکات چێژ وەردەگرن لەو نیعمەتەی کەوا گەورەترە لە نیعمەتی مەلەکوتەکەی دنیا وە گەورەترە لە مەلەکوتی ئەو بەھەشتەش کەوا پانتایی و فراوانیەکەی هێندەی پانتایی و فراوانی ئاسمانەکان و زەوی دەبێت اللە ش لەسەر ئەوەی دەیڵێم شاھێدو وەکیلە ئەگەر بێتو اللە خۆشتانی بوێت وە ھەرگیزیش اللە خۆشتانی ناوێت ھەتا ئەو کاتەی شوێنی بانگەوازی حەقی لای پەروەردگارەکەتان دەکەون جا اللە دەپەرستن بەو شێوەیەی ڕەوایە بپەرسترێت جا واز لە بەگەورەگرتنی بەندەکانی دەھێنن و دڵتان ڕوودەکاتە ئەوەی پێشبڕکێ بکەن لەگەڵ مەھدی چاوەڕوانکراوو سەرجەم نێردراوو پێغەمبەرەکان لەسەر خۆشەویستی اللە و نزیکبوونەوە لێی بە پەلەکردن لەکردنی کاروکردەوە چاکەکان جا ئەوکاتیش دەبن بەکەسانی دڵسۆز بۆ اللە و لە اللە ترس، جا چەندە جوانە ئەم حەسودی و ئیرەییە لە پەلەکردن بۆ کردنی کاروکردەوەی چاکە جا حەسودەکە ھەست بە حەسودی و ئیرەییەکی جوان دەکات لەوکاتەی کەوا ئەو برایەی دەبینێت ماڵی ھەیەو پەلەدەکات بەکردنی کاروکردەوە چاکەکان بۆ نزیکبوونەوە لە پەروەردگارەکەی پاشان ئەویش دەستدەکات بەگریان و دەڵێت:

(ئەی پەروەردگار بەڕاستی تۆ دەزانی من حەسودی و ئیرەیی نابەم بەخەڵکی لەسەر دنیا بەڵام من حەسودی و ئیرەیی دەبەم بەخەڵکی دەربارەی تۆ لەسەر نزیکبوونەوە لەتۆ بەماڵە حەڵاڵەکانیان، ئەی اللە جا دەرگاکانی ڕێزو چاکەو ڕەحمەتەکەت بەسەرماندا بکەوە وەجێگیرو ڕاوەستاویشم بکە لەسەر پێشبڕکێکردن بۆ خۆشەویستی و نزیکیەکەت جا تۆ پەروەردگاری منی و منیش بەندەی تۆم خۆشەویستی و نزیکیەکەت دەپەرستم ھەتا ئەوکاتەی ڕازی دەبیت، گەورەترین نیعمەتیش لە ڕازیبوون و خۆشەویستی و نزیکبونەوەکەتدایە جا تۆ چەندە جوانی ئەی پەرستراوەکەم سیفاتەکانیشت چەندە جوانن ئەی لەهەموو میهرەبان و بەبەزەییەکان میهرەبانترو بەبەزەییتر).

وەئەی خەڵکینە: لەپەروەردگارەکەتان بترسن و وازبێنن لە بەگەورەگرتنی بەندەکانی بەھەموویانەوە ھەر لەم ھەشت فریشتانەی کەوا عەرشیان ھەڵگرتووە ھەتا مێشوولەیەک جا ھەموویان ھەر بەندەی اللە ن ئەوەی لەسەر پێ دەڕوات یان دەفڕێت جا ئەوانە ھەموویان بەندەی اللە ن وەکو ئێوە. بەپشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {وَمَا مِن دَابَّةٍ فِي الْأَرْضِ وَلَا طَائِرٍ يَطِيرُ بِجَنَاحَيْهِ إِلَّا أُمَمٌ أَمْثَالُكُم ۚ مَّا فَرَّطْنَا فِي الْكِتَابِ مِن شَيْءٍ ۚ ثُمَّ إِلَىٰ رَبِّهِمْ يُحْشَرُونَ ﴿٣٨﴾} صدق الله العظيم [الأنعام].

بەڵکو پێغەمبەرو نێردراوەکانیش وەکو ئێوە چەند بەندەیەک بوون و تۆزقاڵێکیش لەسەرووی ئێوەوە نین دەربارەی حەق لەزاتی اللە؛ بەڵکو ئەو پەروەردگاری ھەمووتانە، بەڵام کێشەی بەشەر ئەوەیە کاتێک دەبینن اللە ڕێز لەبەشەرێک دەنێت جا لەجیاتی ئەوەی بێت پێێشبرکێی لەگەڵدا بکەن تاکو ئەوانیش ئەم ڕێزە بەدەست بھێنن لەلایەن پەروەردگارەکەیانەوە وەکو ئەوان ئەوا دێن ڕێگای خواروخێچ دەگرنە بەر جا پشت بەم بەندەیە دەبەستن کە اللە ڕێزی لێگرتووە جا خۆیان بەگۆڕەکەنیاندا هەڵدەسون و تەوەسول دەکەن پێی و لێی دەپاڕێنەوە بۆ نزیکبوونەوە لەپەروەردگارکەیان تاکو شەفاعەتیان بۆ بکەن لەلای جا گومڕاو سەرلێشێواو بوون لە ڕێگای ڕاست و دروست.

وە ئەی خەڵکینە بەڕاستی منی مەھدی چاوەڕوانکراو ئەوەتان پێناڵێم پەروەردگارەکەم بەتەنھا بۆ منە بەتایبەت نەخێر جا پێویستە لەسەرم و ھەردەبێت پێشبڕکێم لەگەڵدا بکەن لەسەر خۆشەوستی اللە و نزیکبوونەوە لێی، جا ئاگادار بن ئەگەر بێتو بەمە فەتواتان بۆ بدەم ئەوا ھیچ کەسێک ناتوانێت لەلایەن اللە وە ھیچ سودێکم پێبگەیەنێت لەئاسمانەکان زەوی جا ئەوکاتیش لەسزادراوان دەبم پەناش دەگرم بە اللە بەوەی قسەیەک بکەم و بۆشم ڕەوا نەبێت ئەم قسەیە بکەم؛ بەڵکو ئەو اللە یە بپەرستن کە پەروەردگاری من پەروەردگاری ئێوەشە، وە اللە ش دەکەم بەشاھێدو ئەویش لەسەر ئێوەش من دەکات بەشاھێد ھەتا لەناوتاندا بمێنم جا شاھێدبن لەسەر بانگەوازەکەی من بەحەق، منیش وەکو ئێوە بەشەرێکم ئەوەی بۆ من ھەیە دەربارەی اللە بۆ ئێوەش ھەیە وە فەرمان و کاروبارەکەی ئیمام مەھدیش وەکو فەرمان و کاروبارەکەی پێغەمبەران و نێردراوەکانە وە نە پێغەمبەریشەو نە نێردراویش بەڵام اللە ڕێزی لێگرتووە بە ڕێزلێگرتن جا ھەندێک لەپێغەمبەرەکانی کردووە بە وەزیرەکەی ئەو ئەمەش بەدڵنیاییەوە کاروبارو ڕێزلێگرتنێکی گەورەیە ئەمەش ھیچم بۆ زیاد ناکات تەنھا زەلیلی نەبێت لەبەردەستی للە، وە بانگەوازیشتان دەکەم بۆ پەرستنی اللە وەکو ئەوەی ڕەوایەو دەبێت بپەرسترێت جا پەلەبکەن و وەرن لە دوای مەھدی چاوەڕوانکراو بەئاڕاستەی اللە، جا با لەدواوە کەسێکتان ھەوڵ بدات کراسەکەی مەھدی چاوەڕوانکراو لەپشتەوە ڕابکێشێت تاکو پێشی بکەوێتەوە بۆ لای اللە ئەگەر دەتوانێت بە پەلەکردن و پێشبڕکێکردن بە کاروکردەوە چاکەکان وە بە پەرستن و بەندایەتیکردن لەسەر خۆشەویستی اللە و نزیکیەکەی جا اللە بپەرستێت بەتەنھا بێ ئەوەی ھیچ شەریک و ھاوبەشێکی بۆ دابنێت جا مەھدی چاوەڕوانکراو بەگەورە نەگرێت تا بێت ڕێزدارتری بکات و ھەڵیبکێشێت بەسەر اللە.

لەوەیە یەکێکتان بیەوێت بمپچڕێنێت و بڵێت: "چۆن مەھدی چاوەڕوانکراو ڕێزدارتر بکەین و ھەڵی بکێشین بەسەر اللە! پەنا دەگرین بە اللە لەکردنی ئەم شتە" جا لەپاش ئەوە بەحەق وەڵامتان دەدەمەوەو دەڵێم: ئەوکاتە مەھدی چاوەڕوانکراو ڕێزدارتر دەکەن کاتێک وایدادەنێن ئەو خۆشەویسترو نزیکترە لەلای اللە لەئێوە جا بەڕاستی ئەوکاتە ئێوە مەھدی چاوەڕوانکراوتان ڕێزدارتر کردووەو ھەڵتان کێشاوە بەسەر اللە! پاشانیش مەھدی چاوەڕوانکراو ھیچ سودێکتان پێناگەیەنێت لەلای اللە. جا ئەی پشتیوانە چاکەکارە پێشکەوتووەکان وەڵامی اللە بدەنەوە بۆ ژیاندنەوەی دڵەکانتان جا وەڵانی فەرمانەکەی اللە بدەنەوە لە مەحکەمی کتێبەکەی: {يَا أَيُّهَا النَّاسُ اعْبُدُوا رَبَّكُمُ الَّذِي خَلَقَكُمْ وَالَّذِينَ مِن قَبْلِكُمْ لَعَلَّكُمْ تَتَّقُونَ ﴿٢١﴾} [البقرة]،

وە {يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا اتَّقُوا اللَّـهَ وَابْتَغُوا إِلَيْهِ الْوَسِيلَةَ} صدق الله العظيم [المائدة:35].

بەڵکو نێردراوو پێغەمبەرەکانیش چەند بەندەیەک بوون وەکو ئێوە ئەوەی بۆ ئەوان ھەبوو دەربارەی اللە بۆ ئێوەش ھەیە جا پێشبڕکێیان لەگەڵدا بکەن لەسەر خۆشەویستی و نزیکیەکەی اللە، ئایا نابینن ئەوان پێشبڕکێ دەکەن لەسەر خۆشەویستی اللە و نزیکبوونەوە لێی وە ھەندێکیان چاکەو ڕێزی خۆی بەسەر ھەندێکیاندا نەداوە لەبەرئەوەی ئەوان دەزانن بۆیان ڕەوا نیە ھەندێکیان چاکەو ڕێزی خۆی بدات بەسەر ھەندێکی تر لەلای اللە؛ بەڵکو پێشبڕکێ دەکەن تاکو دەرکەوێت کامیان نزیکترە لەلای پەروەردگار، جا ئەگەر ھاتوو یەکێکیانت بەسەرخۆتدا ھەڵکێشا ئەوا بەدڵنیایەوە ئەوکاتە تۆ لە موشریک و ھاوبەشدانەرانی، جا سەیربکەن ئایا ھەندێکیان چاکەو ڕێزی خۆیان داوە بەسەر ھەندێکیاندا؟ بەڵکو ڕێزدارکردن بەدەستی اللە یە نەک بەدەستی بەشەر، بەشەر ھیچی لەسەر نیەو بۆی نیە تەنھا ئەوە نەبێت پێشبڕکێ بکەن لەسەر خۆشەویستی اللە و نزیکبوونەوە لێی تاکو دەرکەوێت کامیان نزیکترە. بەپشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {تِلْكَ الرُّسُلُ فَضَّلْنَا بَعْضَهُمْ عَلَىٰ بَعْضٍ ۘ مِّنْهُم مَّن كَلَّمَ اللَّـهُ ۖ وَرَفَعَ بَعْضَهُمْ دَرَجَاتٍ ۚ وَآتَيْنَا عِيسَى ابْنَ مَرْيَمَ الْبَيِّنَاتِ وَأَيَّدْنَاهُ بِرُوحِ الْقُدُسِ ۗ وَلَوْ شَاءَ اللَّـهُ مَا اقْتَتَلَ الَّذِينَ مِن بَعْدِهِم مِّن بَعْدِ مَا جَاءَتْهُمُ الْبَيِّنَاتُ وَلَـٰكِنِ اخْتَلَفُوا فَمِنْهُم مَّنْ آمَنَ وَمِنْهُم مَّن كَفَرَ ۚ وَلَوْ شَاءَ اللَّـهُ مَا اقْتَتَلُوا وَلَـٰكِنَّ اللَّـهَ يَفْعَلُ مَا يُرِيدُ ﴿٢٥٣﴾} صدق الله العظيم [البقرة].

وە اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: {رَّبُّكُمْ أَعْلَمُ بِكُمْ ۖ إِن يَشَأْ يَرْحَمْكُمْ أَوْ إِن يَشَأْ يُعَذِّبْكُمْ ۚ وَمَا أَرْسَلْنَاكَ عَلَيْهِمْ وَكِيلًا ﴿٥٤﴾ وَرَبُّكَ أَعْلَمُ بِمَن فِي السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ ۗ وَلَقَدْ فَضَّلْنَا بَعْضَ النَّبِيِّينَ عَلَىٰ بَعْضٍ ۖ وَآتَيْنَا دَاوُودَ زَبُورًا ﴿٥٥﴾ قُلِ ادْعُوا الَّذِينَ زَعَمْتُم مِّن دُونِهِ فَلَا يَمْلِكُونَ كَشْفَ الضُّرِّ عَنكُمْ وَلَا تَحْوِيلًا ﴿٥٦﴾ أُولَـٰئِكَ الَّذِينَ يَدْعُونَ يَبْتَغُونَ إِلَىٰ رَبِّهِمُ الْوَسِيلَةَ أَيُّهُمْ أَقْرَبُ وَيَرْجُونَ رَحْمَتَهُ وَيَخَافُونَ عَذَابَهُ ۚ إِنَّ عَذَابَ رَبِّكَ كَانَ مَحْذُورًا ﴿٥٧﴾ وَإِن مِّن قَرْيَةٍ إِلَّا نَحْنُ مُهْلِكُوهَا قَبْلَ يَوْمِ الْقِيَامَةِ أَوْ مُعَذِّبُوهَا عَذَابًا شَدِيدًا ۚ كَانَ ذَٰلِكَ فِي الْكِتَابِ مَسْطُورًا ﴿٥٨﴾} صدق الله العظيم [الإسراء].

کەواتە ئەی قەوم، بەدڵنیایەوە فەرمانی پێشبڕکێ کردن لەسەر خۆشەویستنی اللە و نزیکبوونەوە لێی اللە تایبەتی نەکردووە بە نێردراوو پێغەمبەرەکان، جا شەریک و ھاوەڵ بۆ اللە دامەنێن بەڕاستی من بۆ ئێوە لە ئامۆژگاریکارانم جا شوێنی نێردراوو پێغەمبەرەکان بکەون جا پێشبڕکێ بکەن ھەمووتان ئەی بەندەکانی اللە بۆ لای اللە تاکو دەرکەوێت کامەتان خۆشەویسترین و نزیکترین کەسە لەلای، جا اللە تایبەت مەکەن بە پێغەمبەرەکانی تا بەتەنھا ئەوان پێشبڕکێی لەسەر بکەن تاکو دەرکەوێت کامیان نزیکترە، ئایا فەتواکەی اللە نابینن دەربارەی نێردراوو پێغەمبەرەکان: {يَبْتَغُونَ إِلَىٰ رَبِّهِمُ الْوَسِيلَةَ أَيُّهُمْ أَقْرَبُ} [الإسراء:57].

وەکو جێبەجێکردنێک بۆ فەرمانەکەی اللە لە مەحکەمی کتێبەکەی: {يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا اتَّقُوا اللَّـهَ وَابْتَغُوا إِلَيْهِ الْوَسِيلَةَ} [المائدة:35] صدق الله العظيم؟
ئەی اللە ئەوە من ڕامگەیاند، ئەی اللە شاھێدبە..جا شاھێدبن بەحەق ئەی گەلی پشتیوانە چاکەکارە پێشکەوتووەکان لەسەر ئەوەی مەھدی چاوەڕوانکراو بەڕاستی سپارده‌کەی ڕاگەیاند جا ئەم دیوارو بەربەستەی تێکشکاند کە بەگەورەگرانی بەندەکانی اللە ھەڵیانبەستووەو دەریخست ئەم بیروباوەڕە ھی بەندە زێدەڕەوەکانەو بەگەورەگرتنی پەروەردگارەکەشیان لەبیرکردووە جا وێڵ و گومڕاو سەرگەردان بوون و ڕێگای ڕاست و دروستیان ون کرد.

ئەی خەڵکینە قەدرو ڕێزی پەروەردگارەکەتان بگرن بەو شێوەیەی کەوا حەق و شایەنیەتی قەدرو ڕێزی بگیرێت ئەگەر ئێوە بەتەنھا ئەو دەپەرستن، جا لۆمەم مەکەن ئەی گەلی پشتیوانەکان و سەرجەم سەردانیکاران لەوکاتەی دەمبینن وەڵامتان دەدەمەوە جا زانستان زیاتر دەکەم بەڵکو ئەوە دەربارەی حەقی پەرستن و بەندایەتیکردنەکەتان بۆ پەروەردگار بەیاد دەھێنمەوە پاک و بێگەردی بۆی جا بەڕاستی بەیادھێنانەوە سود بە باوەڕداران دەگەیەنێت.

وە دروودو سڵاو لەسەر نێردراوو پێغەمبەرەکان سوپاس و ستایشیش بۆ اللە ی پەروەردگاری هەموو جیهان..
براتان؛ ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی.
_______________